مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند، پێویسته ئه‌و "سه‌ركه‌وتنه‌ی كه هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له به‌ره‌ی جه‌نگدا به‌ده‌ستیان هێناوه" له رێگه‌ی دیپلۆماسییه‌ته‌وه ته‌واو بكرێت.
ئاوێنه: مه‌سعود پزیكشیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده باڵاكانی پۆلیس و هێزه‌كانی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی وتی، "بژارده‌ی عه‌قڵانی و لۆژیكی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی له به‌ره‌ی جه‌نگدا به‌ده‌ستیان هێناوه، له‌ڕیگه‌ی دیپلۆماسییه‌وه ته‌واو بكرێت و مافه‌كانی خه‌ڵكی ئێران له‌ڕوی شكۆ و ده‌سه‌ڵاته‌وه بچه‌سپێنرێن."
به‌پێی قسه‌ی پزیشكیان چونه نێو دانوستان "به شكۆوه له‌گه‌ڵ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان" بژارده‌یه‌كی باشتره بۆ ئێران تا دو بژارده‌كه‌ی دیكه‌ی به‌رده‌می كه به بڕوای ئه‌و بریتین له مانه‌وه له دۆخی نه شه‌ڕ نه ئاشتی یاخود به‌رده‌وامیدان به ئاڕاسته‌ی شه‌ڕو دانوستان له یه‌ك كاتدا.