حكومه‌تی به‌ریتانیا، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، رایگه‌یاند، سزایان به‌سه‌ر 12 كه‌س و قه‌واره‌دا سه‌پاندوه كه په‌یوه‌ندیدارن به ئێران.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی حكومه‌تی به‌ریتانیا، ئه‌و 12 كه‌س و قه‌واره‌یه كه په‌یوه‌ندیدارن به ئێران، تۆمه‌تبارن به‌وه‌ی كه چالاكی دوژمنكارانه‌یان ئه‌نجامداوه‌و له‌نێویشیاندا پلاندانان بۆ هێرش و پێشكه‌شكردنی پشتیوانی دارایی بۆ ئه‌و گروپانه‌ی كه هه‌وڵی تێكدانی سه‌قامگیریی به‌ریتانیاو چه‌ند وڵاتێكی دیكه ده‌ده‌ن.
حكومه‌تی به‌ریتانیا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، سزا نوێیه‌كان چه‌ند كه‌سێكیان گرتۆته‌وه كه ئه‌ندام یاخود په‌یوه‌ندیدارن به تۆڕێكی تاوانكاریی و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو و دامه‌زراوه‌ی دارایی.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه ئه‌و تۆڕه‌ی تێوه‌گلاوه له چالاكییه دوژمنكارییه‌كان، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئێران چه‌ندین جار ره‌تیكردۆته‌وه هیچ تێوه‌گلانێكی هه‌بێت له‌و هێرش و پلانانه‌ی كه له‌نێو به‌ریتانیا ده‌كرێن.