ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆسی ئه‌مریكی له زاری دو به‌رپرسی ئه‌مریكییه‌وه بڵاویكردۆته‌وه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی له‌دژی ئێران ده‌ستپێبكاته‌وه به‌م ئامانجی زیادكردنی گوشار له‌سه‌ر رژێمی ئێران و ناچاركردنی به سازشكردن له‌باره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی.
ئاوێنه: ماڵپەری ئاکسیۆس، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، لە زاری دو به‌رپرسی ئه‌مریكییه‌وه بڵاویكردۆته‌وه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی له‌دژی ئێران ده‌ستپێبكاته‌وه به‌م ئامانجی زیادكردنی گوشار له‌سه‌ر رژێمی ئێران و ناچاركردنی به سازشكردن له‌باره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی.
ئاكسیۆس هێمای بۆ ئه‌وه كردوه، ترەمپ ئەمڕۆ لەگەڵ تیمی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاته‌كه‌ی کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی شەڕی ئێران، لەنێویاندا ئەگەری دوبارە کردەوەی سەربازی، بۆ زیادکردنی فشارەکان و سازشپێكردنی ئێران لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەكان، پێناچێت ترەمپ پێش گەڕانەوەی لە چین فەرمانی کردەوەی سەربازی دژ بە ئێران بدات.