محه‌مه‌د باقر قاڵیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه چه‌كداره‌كانی وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌ن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك.
ئاوێنه: محه‌مه‌د باقر قاڵیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، ئه‌مشه‌و دوشه‌ممه، له په‌یامێكدا له سه‌كۆی ئێكس وتی، "هێزه چه‌كداره‌كانی ئێمه ئاماده‌ن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توندی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك."
قاڵیباف جه‌ختی كردۆته‌وه كه "ستراتیژیی هه‌ڵه، بڕیاری هه‌ڵه، هه‌میشه ئه‌نجامی هه‌ڵه‌یان ده‌بێت، پێشتر هه‌مو جیهان له‌مه تێگه‌یشتون."
هه‌روه‌ها وتوشیه‌تی"ئێمه بۆ هه‌مو بژارده‌كان ئاماده‌ین، توشی شۆكتان ده‌كه‌ین."