نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه له كاتی شه‌ڕی ئێران‌دا سه‌ردانی ئیماراتی كردوه‌و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كۆبۆته‌وه.
ئاوێنه: نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، له‌كاتی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ئێران، سه‌رۆك وه‌زیران بنیامین نه‌ته‌نیاهو سه‌ردانێكی نهێنی بۆ ئیماراتی عه‌ره‌بی ئه‌نجامداوه‌و له سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان، سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئیمارات كۆبۆته‌وه.
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل سه‌ردانه‌كه‌ی نه‌ته‌نیاهوی به "وەرچەرخانێکی مێژویی" له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات ناوبردوه.