چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: سبه‌ی له‌ كۆی 23 وه‌زاره‌ت ده‌نگ له‌سه‌ر 19 وه‌زاره‌ت ده‌درێت
  2026-05-13       172       
ئاماده‌كارییه‌كان له‌ په‌رله‌مان بۆ دانیشتنی سبه‌ینێ كه‌ تێیدا ده‌نگ له‌سه‌ر كارنامه‌و كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌درێت

عه‌باس عامری، ئه‌مینداری گشتی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان رایگه‌یاند، له‌ كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا بۆ ده‌نگدان به‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، له‌ كۆی 23 وه‌زاره‌ت ده‌نگ له‌سه‌ر 19 وه‌زاره‌تیان ده‌درێت.

ئاوێنه‌: عەباس عامری، ئەمینداری گشتی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعه‌كان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌میانی به‌شداریكردنی له پانێڵێكدا له‌ ئه‌نجومه‌نی ئه‌تڵه‌نتیك، رایگه‌یاند، لە کۆبونەوەی سبه‌ی پێنجشەممەی په‌رله‌مانی عێراقدا لە کۆی 23 وەزارەت دەنگ لەسەر 19 وەزارەت دەدرێت، کە وەزارەتی نەوت یەکێکیان دەبێت.

وتیشی، دەمانەوێت لەگەڵ ئەمریكا پەیوەندییەكی جێگیرو هەمیشەییمان بێت نەك پەیویست بێت بە ئیدارەیەكی دیاریكراو.

ئه‌مینداری گشتی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی وتیشی، لەبارەی رۆڵی گروپە چەکدارەکان، لێکتێگەیشتنی سیاسیی باش هەیە لەنێوان سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو و هێزە سیاسییەکان لە چوارچێوەی هەماهەنگى گەیشتوینەتە قۆناغێکی پێشکەوتو، کە لە ئاگربەست بۆ هێرش نەکردنە سەر باڵەخانەکان و دامەزراوە گرنگەکانی وەک نەوت و دامەزراوەکانی دیکەی دەوڵەت دەستیپێکردوە، ئێستاش چوینەتە قۆناغی هێڵکارى پەیوەندیی لە نێوان حکومەت و هێزە سیاسییەکان، کە دەبێت پەیوەندییەکانى دەرەوە تەنیا لە دەسەڵاتی حکومەتدا بن.

عه‌باس عامری له‌باره‌ی داهاتوی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مریكاش وتی، عێراق دەوڵەتێکی نەوتییە و ئەم حکومەتە جیاوازە و هەمان سروشتی ئیدارەی ئێستای ئەمریکای هەیە کە ئیدارەیەکی سەرمایەدارییە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×