دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، سه‌رۆكی چین ئاماده‌یی هاوكاری وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕیوه بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌روی هورمز و دڵنیاییشی داوه كه هیچ هاوكارییه‌كی سه‌ربازی بۆ ئێران نانێرن.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دوای كۆبونه‌وه‌كانی له په‌كین به كه‌ناڵی فۆكس نیوزی راگه‌یاند، شی جینپینگ، سه‌رۆكی چین پێی وتوه، "به هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه بتوانێت حه‌زده‌كات هاوكار بێت بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌روی هورمز."
سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتیشی، سه‌رۆكی چین هه‌روه‌ها دڵنیایی داوه‌تێ كه په‌كین هیچ جۆره هاوكارییه‌كی سه‌ربازی بۆ جه‌نگی له‌دژی ئیسرائیل و ئه‌مریكا بۆ ئێران نانێرێت.
پێشتر شی جینپینگ، سه‌رۆكی چین له میواندارییه‌كی ره‌سمیدا به‌بۆنه‌ی چونی سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه بۆ وڵاته‌كه‌یان، وتی، ئه‌مریكا و چین ده‌بێت "هاوبه‌ش بن نه‌ك ركابه‌ر" و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردو وڵاتی به "گرنگترین په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان" ناوبرد.
هاوكات تره‌مپ به ستایشی دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین كرد‌و بانگهێشتی كرد بۆ ئه‌وه‌ی كه له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا سه‌ردانی كۆشكی سپی بكات.
سه‌رۆكی هه‌ردو وڵات له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی دو سه‌عات گفتوگۆیان كردوه. كۆشكی سپی كۆبونه‌وه‌كه‌ی به "ئه‌رێنی" ناوبرد‌و وتی، سه‌رنجی گفتوگۆكان له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كان بوه.