ئیبراهیم عه‌زیزی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له په‌رله‌مانی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، میكانیزمێكی پیشه‌ییان بۆ هاتوچۆ له گه‌روی هورمز داناوه و به‌پێی ئه‌وه ته‌نیا رێگه به هاتوچۆی كه‌شتییه بازرگانییه‌كان و ئه‌و لایه‌نانه ده‌ده‌ن كه هاوكاری له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: ئیبراهیم عه‌زیزی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له په‌رله‌مانی ئێران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس، وتی"ئێران لە چوارچێوەی مافی سەروەریی نه‌ته‌وه‌یی و دەستەبەرکردنی ئاسایشی بازرگانیی نێودەوڵەتیدا، میکانیزمێکی پیشەیی بۆ بەڕێوەبردنی هاتوچۆی گەروی هورمز لەو ڕێڕەوەی کە دیاریکراوە ئامادەکردوە، کە لە داهاتویەکی نزیکدا راده‌گه‌یه‌ندرێت."
وتوشیه‌تی"لەو پرۆسەیەدا، تەنیا کەشتییە بازرگانییەکان و ئەو لایەنانەی هاوکاری لەگەڵ ئێران دەکەن سودمەند دەبن. لە ڕێگەی ئەم میکانیزمەوە، باج و مافە داراییە پێویستەکان لە بەرامبەر پێشکەشکردنی ئەو خزمەتگوزارییە پسپۆڕییانەدا بۆ ئێران وەردەگیرێن."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه "ئەم ڕێڕەوە وەک خۆی بە ڕوی ئەنجامدەرانی پڕۆژەی بەناو "ئازادی"دا بە داخراوی دەمێنێتەوە."