به‌شێك له به‌رپرسانی ئێران له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جه‌نگ هۆشداری ده‌ده‌نه ئه‌مریكا و به‌شێك له وڵاتانی ناوچه‌كه.
ئاوێنه: محه‌مه‌د موخبیر، راوێژكاری رێبه‌ری باڵای ئێران، به ئاماژه‌دان به هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر به‌شێك له وڵاتانی ناوچه‌كه له‌ماوه‌ی ئه‌م جه‌نگه‌ی دواییدا وتی، ئێران له وه‌ڵامی هێرشه‌كانی ئه‌مریكادا له‌م جه‌نگه‌دا، دانی به‌خۆیدا گرتوه، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی جه‌نگ ئه‌و دان به‌خۆدا گرتنه‌ی نامێنێت.
محه‌مه‌د موخبیر وتوشیه‌تی، ئێران ساڵانێكه به چاوی دۆست و برا سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كات، به‌ڵام به‌شێك له‌وانه سه‌ربه‌خۆیی خۆیان فرۆشتوه‌و خاك و ماڵی خۆیان خستۆته به‌رده‌ست دوژمنانی فه‌له‌ستین و ئێران.
هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی نورنیوز، كه له ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێرانه‌وه نزیكه، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌یه‌وه هۆشداری داوه كه له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ئێران، ئه‌و ئامانجانه‌ی كه له جه‌نگی 40 رۆژه‌دا له‌لایه‌ن ئێرانه نه‌كرابونه ئامانج، ئه‌مجاره له پێشنه‌ی كاره‌كانیان ده‌بن و ده‌یانكه‌نه ئامانج.