لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی هەڕەشەکانی ئەمریکاو ئێران، دیپلۆماتکارێکی باڵای روسیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە پێشبینی دەکرێت لەچەند ڕۆژی داهاتوودا، ئەگەر لەکاتژمێرەکانی داهاتووشدا نەبێت، ئەمریکاو ئیسرائیل شەڕی دژی ئێران نوێ بکەنەوە.
ئاوێنە: لە پاشخانی پەرەسەندنی گرژییەکان لەگەڵ ئێران و ئاڵوگۆڕی نوێبوونەوەی هەڕەشەکان، میخائیل ئولیانۆف، دیپلۆماتکاری باڵای ڕووسیا ئەمڕۆ لەتویتێکدا لە تۆڕی ئێکس بانگەشەی ئەوە دەکات کە دەزانێت کەی شەڕ لەئێران دەست پێدەکاتەوە. بە وتەی ناوبراو "ئەگەر لەکاتژمێرەکانی داهاتوودا نەبێت، ئەوا لەچەند ڕۆژی داهاتوودا شەڕ دەست پێدەکاتەوە. ئەگەر ئەمە ڕاست بێت، ئەوە مانای ئەوەیە کە ئەمریکا و ئیسرائیل وانە لە هەڵە ستراتیژییەکانی ڕابردوویان وەرناگرن".
. هاوکات چاوەڕوان دەکرێت ئەمشەو کابینە ئەمنییە بچووکەکەی ئیسرئیل کۆببێتەوە. لەهەمان کاتدا موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ دەداتەوەو دەڵێت "تەڵەیەکی ستراتیژییە، واشنتۆن بەم زووانە دەبێت بە مۆم بگەڕێت بۆ پاشماوەی متمانەپێکراوی خۆی لەڕۆژئاوای ئاسیا".
ئەمە لەکاتێکدایە کە ترەمپ لە لوتکەی چین لە کۆتایی هەفتەدا گەڕایەوە بەبێ ئەوەی لێدوانێکی ڕوون سەبارەت بە کارەکانی بدات، کەوتە هەڕەشەکردن لە ڕێگەی ئۆنلاینەوەو شەوی رابردوو لەسۆشیال میدیای خۆی نووسیویەتی: "ئەمە ئارامیی پێش زریانەکە بوو". لە پۆستەکەدا وێنەیەک لەخۆدەگرێت کە بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دروستکراوە و تیایدا دەبینرێت ترەمپ کڵاوە سوورە بەناوبانگەکەی لەبەردایە و دروشمی - "ئەمریکا جارێکی دیکە گەورە دەکەینەوە"، ئەمە لەکاتی هێرشکردنە سەر حوسییەکان لە چەند مانگی یەکەمی دوای دەستبەکاربوونیدا بەکارهێناو لەپشتیەوە فڕۆکە هەڵگرەکان و وێرانکەرەکانی ئەمریکی دەبینرێن.