بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، چاوه‌كراوه‌ن به‌رامبه‌ر به ئێران و ئه‌مڕۆش له‌باره‌ی چه‌ند پرسێك له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا قسه ده‌كات.
ئاوێنه: بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی تایبه‌تی حكومه‌ته‌كه‌یدا وتی، به‌ته‌واوه‌تی چاوكراوه‌ین به‌رامبه‌ر به ئێران، من ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ هاوڕێم دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا قسه ده‌كه‌م، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه چه‌ند رۆژ جارێك قسه ده‌كه‌ین. باسی كاریگه‌ری گه‌شته‌كه‌ی ئه‌و بۆ چین و ره‌نگه چه‌ند پرسێكی دیكه‌ش بكه‌ین. زۆر ئه‌گه‌ر بونیان هه‌یه‌و ئێمه بۆ هه‌ر سیناریۆیه‌ك ئاماده‌ین.
نه‌ته‌نیاهو له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وتی، ناوچه‌یه‌كی فراوانی باشوری لوبنان كۆنترۆڵ ده‌كه‌ین و پاكی ده‌كه‌ینه‌وه.
وتیشی، فه‌رمانم داوه چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ی ئه‌و درۆنانه كه به (فایبه‌ر ئۆپتیك)ن یان هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له ئاینده‌دا، بدۆزرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، عیزه‌دین حه‌دادمان كوشت كه پیاوی یه‌كه‌می حه‌ماس و به‌رپرسی كوشتن و رفاندنی هه‌زاران ئیسرائیلی بو .
نه‌ته‌نیاهو دوپاتیكرده‌وه، ئێستا رێژه‌ی 60%ی كه‌رتی غه‌ززه‌مان كۆنترۆڵ كردوه‌و حه‌ماسمان گه‌مارۆ داوه، به باشی سروشتی ئه‌ركه‌كه‌مان ده‌زانین كه ئه‌وه‌یه رێگری بكه‌ین جارێكی تر مه‌ترسی له‌سه‌ر ئیسرائیل دروست بكه‌نه‌وه.