ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیمارات رایده‌گه‌یه‌نن، به‌هۆی هێرشێكی درۆنییه‌وه ئاگر له مۆلیده‌یه‌كی كاره‌با له ده‌ره‌وه‌ی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی بهراكه له ئه‌بوزه‌بی كه‌وتۆته‌وه.
ئاوێنه: نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌بوزه‌بی له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، به درۆن هێرشكراوه‌ته سه‌ر وێستگه‌ی ئه‌تۆمی بهراكه له ناوچه‌ی زه‌فره‌و له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا مۆلیده‌یه‌كی كاره‌با له ده‌ره‌وه‌ی وێستگه‌كه ئاگری گرتوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئاگره‌كه كۆنترۆڵكراوه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، له‌م هێرشه‌دا هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوه‌و ئاستی تیشكدانه‌وه‌ی وێستگه ئه‌تۆمییه‌كه‌ش گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه فه‌رمانگه‌ی رێكخستنی رێكاره ئه‌تۆمییه‌كانی ئیمارات، هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكردۆته‌وه، به‌ڵام رایگه‌یاند، وێستگه ئه‌تۆمییه‌كه كاری ئاسایی خۆی ده‌كات.
وێستگە ئه‌تۆمییه‌كه لە ساڵی 2020ـەوە خراوەتەکار، كه یه‌كه‌مین وێستگه‌ی ئه‌تۆمییه له جیهانی عه‌ره‌بیدا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیمارات هیچ ئاماژه‌یه‌كیان به لایه‌نی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه نه‌كردوه، هه‌رچه‌نده بۆ زنجیره هێرشه‌كانی پێشتر ئێرانیان به ئه‌نجامده‌ریان ده‌زانی.
ئێران، ئیمارات وه‌كو هاوبه‌شێكی كارای هێرشه‌كانی ئه‌مریكاو ئیسرائیل بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی ده‌زانێت.