سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا جه‌خت ده‌كاته‌وه كه وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵی ئه‌وه نادات ده‌ستوه‌ردان له دانوستانی نێوان ئه‌مریكاو ئێران‌دا بكات، به‌ڵام پێی وایه پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ مه‌به‌ستی ئاشتی، مافی ته‌واوه‌تی ئێرانه.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی میدیای روسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتویه‌تی "هه‌وڵی ئه‌وه ناده‌ین ده‌ستوه‌ردان له دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو ئێران‌دا بكه‌ین، به‌ڵكو هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ پرۆسه‌كه‌و ئه‌و هه‌وڵانه ده‌خوازین كه له‌ئارادان بۆ گه‌یشتنییان به لێكتێگه‌یشتن."
لاڤرۆڤ جه‌ختی كردۆته‌وه كه پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ مه‌به‌ستی ئاشتی، مافی ته‌واوه‌تی ئێرانه، هه‌روه‌كو هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی دیكه‌ی نێو هاوپه‌یمانی بڵاونه‌بونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا وتوشیه‌تی، ئه‌و مافه به‌گوێره‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ده‌سته‌به‌ركراوه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، مۆسكۆ پشتیوانی له هه‌ر چاره‌سه‌رێك ده‌كات كه ئه‌مریكاو ئێران پێی ده‌گه‌ن و تێڕوانینی خۆی به‌سه‌ر هیچ لایه‌نێكدا ناسه‌پێنێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا هێمای بۆ پرسی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی بوشه‌هری ئێران كرد‌و جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌و پرسه، كاروبارێكی دوقۆڵی نێوان روسیا‌و ئێرانه‌و لایه‌نی سێیه‌م هیچ مافێكی پێوه‌ی نییه.
وتیشی، ئه‌م دامه‌زراوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سزای به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێندراوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كه به‌پێی ئه‌وه‌ی پلانی بۆ دانراوه كار ده‌كات و له ئێستادا كار بۆ دروستكردنی چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی دیكه‌ی وزه ده‌كرێت له وێستگه‌كه.