ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس له زاری به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكی و سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویكردۆته‌وه كه پێشنیاره نوێكه‌ی ئێران له‌پێناو كۆتاییهێنان به جه‌نگ، پێشكه‌وتنێكی ئه‌وتۆی تێدا نییه.
ئاوێنه: به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكی و سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، به ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس-یان وتوه"ئێران پێشنیارێکی نوێکراوەی بۆ ڕێککەوتن له‌پێناو کۆتاییهێنان بە جەنگ پێشکەش کردوە، بەڵام کۆشکی سپی پێی وایە پێشنیاره‌كه پێشکەوتنێکی ئەوتۆی تێدا نییە و بەس نییە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن."
ئاكسیۆس هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن، ترەمپ دەیەوێت ڕێککەوتنێک بکات بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، بەڵام رەتکردنەوەی زۆربەی داواکارییەکانی لەلایەن ئێران و سازش نه‌كردنی ئه‌و وڵاته به‌شێوه‌یه‌كی جددی لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی، وایكردوه سه‌رۆكی ئه‌مریكا بیر لە دەستپێکردنەوەی جەنگەکه بكاته‌وه.
دو بەرپرسی ئەمریکی ڕایانگەیاندوە، چاوەڕوان دەکرێت ترەمپ سبه‌ی سێشەممە تیمی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا لە ژوری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان کۆبکاتەوە بۆ تاوتوێکردنی بژاردە سەربازییەکان.
بەرپرسە باڵاكه‌ی ئەمریکا ڕایگەیاندوە، ئەگەر ئێران هەڵوێستی خۆی نەگۆڕێت، ئەمریکا ناچار دەبێت لە ڕێگەی "بۆمبەوە" بەردەوامی بە دانوستانەکان بدات.
ترەمپ دوێنێ یه‌كشه‌ممه، پێش ئەوەی ئەمریکا نوێترین پێشنیاری ئێرانی پێبگات، هۆشداری دا كه كات بۆ ئێران خه‌ریكه ته‌واو ده‌بێت و ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی ئه‌و وڵاته هه‌نگاوی خێرا نه‌نێن، ئه‌وا هیچ شتێك له وڵاته‌كه‌یان نامێنێته‌وه‌و راشیگه‌یاند، له جاره‌كانی پێشتر گورزی توندتر له ئێران ده‌وه‌شێنن.
به‌قسه‌ی به‌رپرسه باڵاكه‌ی ئه‌مركیا، پێشنیاره‌كه‌ی ئێرانییەکان کە شەوی یەکشەممە لە ڕێگەی نێوەندگیرە پاکیستانییەکانەوە بە ئەمریکا گەیشتوە، تەنیا چه‌ند گۆڕانکارییەکی ڕواڵەتیی کەمی لەچاو پێشنیاری پێشودا بەخۆوە بینیوە.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، پێشنیارە نوێیەکە جه‌ختكردنه‌وه‌ی زیاتری لەسەر پابەندبونی ئێران بە بەدەست نەهێنانی چەکی ئەتۆمی لەخۆگرتوه، بەڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی تێدا نییه له‌باره‌ی پابه‌ندییه‌كان به ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم یان ڕادەستکردنی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئاستبەرز.
بەرپرسە باڵاکەی ئەمریکا وتوشیه‌تی"ئێمە لە ڕاستیدا پێشکەوتنێکی زۆرمان بەدەست نەهێناوە. ئەمڕۆ لە قۆناغێکی زۆر هەستیارداین. فشارەکان لەسەر ئەوانە بۆ ئەوەی بە شێوازێکی دروست وەڵام بده‌نه‌وه."
ئه‌وه‌ش وتوه"کاتی ئەوە هاتوە ئێرانییەکان كه‌مێك سازش بكه‌ن. ئێمە پێویستمان بە گفتوگۆیەکی ڕاستەقینە، قوڵ و ورد هەیە [سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکە]. ئەگەر ئەوە ڕونەدات، ئەوا لە ڕێگەی بۆمبەوە گفتوگۆ دەکەین، کە ئەمەش جێگەی داخ ده‌بێت."
ئەو بەرپرسە باڵایەی ئەمریکا ڕاشیگەیاندوه، ئەمریکا و ئێران هیچ دانوستانێکی ڕاستەوخۆیان لەسەر ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە نییە، بەڵکو سەرقاڵی گفتوگۆی ناڕاستەوخۆن بۆ هەوڵدان و گەیشتن بە سازانێک لەسەر ئەوەی کە شێوازی ئەم دانوستانانە چۆن دەبێت.
بەرپرسە ئەمریکییەکە بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردوه كه پێشکەشکردنی پێشنیاره نوێكه لەلایەن ئێرانەوە، وێڕای ئه‌وه‌ی گۆڕانكاریی زۆر كه‌می تێدایه، به‌ڵام ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئێرانییه‌كان نیگەرانن لەوه‌ی هێرشی سەربازی زیاترییان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بكرێته‌سه‌ر.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ده‌مێكه ئێرانییەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەوە ترەمپە پەرۆشه‌و پێویستی به ڕێککەوتنه‌و کاتیش لە بەرژەوەندی ئەواندایه.