دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، بڕیار بوه كه سبه‌ی سێشه‌ممه هێرش بكه‌نه سه‌ر ئێران به‌ڵام له‌سه‌ر داوای سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی قه‌ته‌ر، سعودیه‌و ئیمارات فه‌رمانی داوه هێرشه‌كه رابگیرێت.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس وتی"لەلایەن تەمیم بن حەمەد ئال سانی، ئەمیری قەتەرو محەمەد بن سەلمان ئال سعود، شازادەی جێنشینی عەرەبستانی سعودی و محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتوی عه‌ره‌بییه‌وه داوام لێکراوە کە هێرشە سەربازییە پلانبۆداڕێژراوەکەمان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران، کە بڕیار بو سبەی ئەنجام بدرێت، ڕابگرم."
تره‌مپ وتوشیه‌تی، ئه‌و سه‌ركردانه له‌به‌رئه‌وه ئه‌و داوایه‌یان لێكردوه كردوه چونكه "ئێستا دانوستانی جدی لە ئارادایە و بە بڕوای ئەوان، وەک چه‌ند سەرکردەیه‌كی مەزن و هاوپەیمانمان، ڕێککەوتنێک دێتە ئاراوە کە هەم بۆ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و هەم بۆ هەمو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەرەوەی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆر جێگەی قبوڵ بێت. ئەم ڕێککەوتنەش، بە شێوەیەکی سه‌ره‌كی ئه‌وه له‌خۆده‌گرێت كه ئێران چه‌كی ئەتۆمی نابێت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه "له سۆنگه‌ی ئه‌و رێزه‌ی كه بۆ ئه‌و سه‌ركردانه هه‌مه، فه‌رمانم داوه به پیت هێگسێت، وەزیری جەنگ و جەنەڕاڵ دانیال کەین، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هاوبەشی سوپا‌و هه‌روه‌ها سوپای ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، کە سبەی هێرشە بڕیارلێدراوەکە بۆ سەر ئێران ئەنجام ناده‌ین، بەڵام لە هەمان کاتدا فه‌رمانی ئه‌وه‌شم پێداون کە ئامادە بن بۆ دەستپێکردنی هێرشێکی گشتگیر و بەرفراوان بۆ سەر ئێران، لە هەر چرکەساتێکدا له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی نه‌گه‌یشتینه ڕێککەوتنێکی پەسندکراو."