وێڕای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرایکرد کە كاتژمێرێك "مابوو" ئاماژهی دهستپێكردنی هێرش بۆسهر ئێران بدات، بەڵام ئاماژە بەوە دەکات کە "دوو یان سێ ڕۆژ" دەرفەت دەداتە ئێران بۆ ئەوەی ڕێکبکەوێت.
ئاوێنە: ڕۆژی سێشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند "دوو یان سێ ڕۆژ. ڕەنگە هەینی، شەممە، یەکشەممە. ماوەیەکی سنووردارە. چونکە ناتوانین ڕێگەیان پێ بدەین دەستیان بگات بە چەکی ئەتۆمی".
ترەمپ هەروەها وتی کە ڕۆژی دووشەممە تەنها یەک کاتژمێر لە بڕیاردان بۆ هێرشکردنە سەر ئێرانەوە هەبوو، بەڵام بڕیارەکەم دواخست. هەروەها پهیوهندیم له سهركردهكانی كهنداوهوه بۆ هات و داوایان لێكردم واز له هێرشهكه بهێنم، وتیان؛ پێشكهوتنی گهوره ههیه لهبارهی ئێرانهوه".
وتیشی "ئەگەری هەیە ناچار بین دووبارە لە ئێران بدەینەوە، بەڵام هێشتا دڵنیا نییم".
سەرۆکی ئەمریکا باس لەوەدەکات کە دیموکراتەکان هەوڵدەدەن ڕێگری بکەن لە دانوستان لەگەڵ ئێران. دەشڵێت کە ڕێبەرانی ئێران بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن "دەپاڕێنەوە".