ئیسماعیل به‌قایی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، دانوستانه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی پاكستانه‌وه به‌ردوامن و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه ئەمریکا داواکاری زۆری خستوەتەڕو و پرسیارەکە ئەوەیە کە بۆچی دەبێت ئێران یۆرانیۆمی پیتێندراوی خۆی بۆ وڵاتێکی دیکە بگوازێتەوە؟
ئاوێنه: به‌پێی میدیاكانی ئێران، ئیسماعیل به‌قایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وڵاته‌كه‌یان لە چاوپێكه‌وتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی فۆلیا دی ساوپاوڵۆی بەڕازیلی، رایگه‌یاندوه، ئێستا خەڵکی ئێران بەراورد بە پێش جەنگ بەهیواترن. پاڵنەرێکی زیاتریان بۆ وه‌ستانه‌وه، خۆڕاگری و بەرگری هەیە و پێم وایە ئەمە یەکێک بو لە لایەنە ئەرێنییەکانی جەنگەکە، چونکە ئه‌مریكاو ئیسرائیل بونە هۆی ئەوەی ئێرانییەکان تێبگەن کە لەبەردەم دەستدرێژیی دەرەکیدا تا چەند دەتوانن یەکگرتوو پێ‌داگر بن.
به‌قایی وتوشیه‌تی، ڕەنگە بۆچونی جیاواز‌و ناکۆکی زۆرمان هەبێت، بەڵام کاتێک پرسی ڕوبەڕوبونەوەی دەستدرێژیکارێکی دەرەکی دێتە ئاراوە، هەمومان یه‌كده‌گرین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، لە ئێستادا ئێمە ڕوبەڕوی نائارامییەک بوینەتەوە کە بەهۆی دەستدرێژیی ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه بۆ سه‌ر ئێران، باڵی بەسەر تەواوی ناوچەکەدا كێشاوه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، دەبێت ئەوەمان لەبیر بێت کە گەروی هورمز پێش 28ی شوبات، واتە ئەو کاتەی ئه‌مریكاو ئیسرائیل ده‌ستیان به دەستدرێژییه‌كانیان کرد، کراوە بو.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتوشیه‌تی، دانوستانه‌كان لە ڕێگەی نێوەندگیریی پاکستانه‌وه بەردەوامن. لە بنەڕەتدا ئەوەی ئێمە دەمانەوێت داواکاریی سەپێنراو نییە، بەڵکو مافی خۆمانە.
به‌قسه‌ی به‌قایی "ئەمریکا داواکاری زۆری خستوەتەڕو، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە کە بۆچی دەبێت ئێران یۆرانیۆمی خۆی بۆ وڵاتێکی دیکە بگوازێتەوە؟"
جه‌ختیشی كردۆته‌وه "هیچ کەسێك نیگەرانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێمە نەبو، ئێستاش هەموان دەزانن کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێمە سەد لە سەد ئاشتیخوازانەیە."