ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه، ده‌كرێت چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ ناكۆكییه‌كانی نێوان واشنتۆن و تاران بدۆزرێته‌وه.
ئاوێنه: بەپێی راگه‌یه‌ندراوێكی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە له سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئه‌نجامداوه‌و تێیدا پەیوەندییەکانی نێوان هه‌ر دو وڵات و پرسه‌كانی ناوچه‌كه‌و جیهان تاوتوێكراون.
ئەردۆغان به ترەمپی ڕایگەیاندوه، بڕیاری درێژکردنەوەی ئاگربەست لە پێکدادانەکانی ناوچەکەدا گۆڕانکارییەکی ئەرێنییە و جەختی لەوەش کردۆتەوە کە باوەڕی بەوە هەیە بۆ ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ردولا، ده‌كرێت چارەسەرێكی گونجاو بدۆزرێتەوە.
سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕاشیگەیاندوه كه پشتیوانی لە دستپێشخەرییە بونیادنەره‌كان دەکات.
لەبارەی سوریاشەوە ئەردۆغان هێمای بۆ ئه‌وه كردوه، دەستەبەركردنی سەقامگیری لە سوریا دەستکەوتی بۆ هەمو ناوچەکە هەیە و پشتیوانی تورکیا بۆ سوریا بێ پسانەوە بەردەوام دەبێت و وتوشیه‌تی، پێویستە ڕێگریی بکرێت لە خراپتربونی دۆخی لوبنان.
له به‌شێكی دیكه‌ی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه کە ئامادەکارییەکان بۆ لوتکەی ناتۆ لە ئەنقەرە بەردەوامن و هەمو هەوڵێک دەدەن بۆ سەرکەوتنی لوتکەکە لە هەمو رویه‌كه‌وه.