ئا: ئاوێنە
شێخ حیكمه‌ت هیجری، رابه‌ڕی رۆحی دروزه‌كان له پارێزگای سوه‌یدا، رایده‌گه‌یه‌نێت، پێكهێنانی ئیداره‌یه‌كی خۆسه‌ر له ناوچه‌ی جه‌بل به‌شان كه به‌ته‌واوه‌تی دابڕاو بێت له حكومه‌تی دیمه‌شق، بڕیارێكی لێی پاشگه‌ز نابنه‌وه.
شێخ حیكمه‌ت هیجری، رابه‌ری رۆحی دروزه‌كان له پارێزگای سوه‌یدا، له نوێترین په‌یامی ڤیدیۆییدا وتیشی، خواستی دروزه‌كان دانوستانیان له‌باره‌وه ناكرێت و رێگای جێبەجێکردنی مافی چارەی خۆنوسین به هه‌نگاوی چه‌سپاو بەردەوام بەرەوپێش دەچێت، دور لە هەژموونی ئەو گروپانەی کە روداوه‌كان سه‌لماندیان پێكه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵیاندا مه‌حاڵه.
رابه‌ری رۆحی دروزه‌كان سوپاسی ئه‌و وڵات و رێكخراوانه‌ی كرد كه پشتیوانی "دۆزی دروزه‌كان"یان كردوه، به‌تایبه‌تیش سوپاسی حكومه‌ت و گه‌لی ئیسرائیلی كرد.
شێخ حیكمه‌ت هیجری ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له‌كاروباری دروزه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌و لایه‌نانه‌وه كه ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر دروزدا نییه ره‌تكرده‌وه‌و جه‌ختی كرده‌وه كه دروز خۆیان مافه‌كانی خۆیان به‌ده‌ستده‌هێنن و له هه‌مو كه‌س باشتر ده‌زانن چۆن كاروباری خۆیان و ئیداره‌ی ناوچه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
ئه‌و حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی راگوزه‌ری سوریای له دیمه‌شق به "تیرۆریست" ناوبرد‌و داوای كرد به‌گوێره‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر هه‌مو تاوانه‌كانی دادگایی بكرێت. راشیگه‌یاند"ده‌سه‌ڵاتی دیفاكتۆ ناتوانێت به‌زۆرو چه‌واشه‌كاری خۆی بسه‌پێنێت."
شێخ هیجری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پابه‌ندكردنی هێزه ده‌ستدرێژیكاره‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شق به جێبه‌جێكردنی ئاگربه‌ستی ته‌موزی 2025 ده‌بێت، ئه‌وه‌ش وه‌كو چاره‌سه‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی كه خۆی ده‌بینێته‌وه له ئازادكردنی رفێندراوان و ئاشكراكردنی چاره‌نوسی بێسه‌روشوێنكراوان و ئازادكردنی گوند‌و شارۆچكه‌كانی دروز.
هه‌روه‌ك سوپاسی هه‌وڵه‌كانی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تیشی كرد بۆ چه‌سپاندنی ئیداره‌ی دروزو سه‌روه‌ریی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر (جه‌به‌ل به‌شان) وه‌كو واقعێكی سه‌قامگیر.
باسی له‌وه‌كرد، ناوچه‌ی جه‌به‌ل به‌شان روبه‌ڕوی ئابڵوقه‌ی ئابوری و داگیركاری ئیداری و سیاسه‌تی به‌رنامه‌بۆداڕێژراوی برسیكردن بوه‌ته‌وه، به‌ڵام به هۆشیاری خه‌ڵكه‌كه‌ی ئه‌م فشارانه‌ش تێده‌په‌ڕێنێت.