سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردودا 31 كه‌شتی جۆراوجۆر به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه ده‌ریاییه‌كانیاندا به گه‌روی هورمزدا تێپه‌ڕیون.
ئاوێنه: هێزی ده‌ریایی سوپای پاسدارانی ئێران، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردودا، 31 كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگر، كه‌شتی بارهه‌ڵگرو كه‌شتی بازرگانی به هه‌ماهه‌نگی و دابینكردنی ئاسایش له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه به گه‌روی هورمزدا تێپه‌ڕیون.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، وێڕای ده‌ستدرێژییه‌كانی سوپای ئه‌مریكاو "دروستكردنی ناسه‌قامگیرییه‌كی بێپێشینه له كه‌نداو به‌تایبه‌ت له گه‌روی هورمز، هێزه ده‌ریاییه‌كانی سوپای پاسداران هه‌وڵیانداوه رێڕه‌وێكی دیاریكراو پارێزراو بۆ تێپه‌ڕینی كه‌شتییه‌كان و به‌رده‌وامیی بازرگانیی جیهانی دابین بكه‌ن."