ماركۆ روبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، وه‌رگرتنی باج و سه‌رانه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له‌و كه‌شتیانه‌ی به گه‌روی هورمزدا تێده‌په‌ڕن، جێگه‌ی قبوڵكردن نییه‌و به‌رده‌وامیی سیاسه‌تێكی له‌و جۆره گه‌یشتن به رێككه‌وتن مه‌حاڵ ده‌كات.
ئاوێنه: مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان لە فڕۆکەخانەی میامی سەبارەت بە ئێران رایگه‌یاند "ئێمە هەمیشە وتومانە دروستکردنی سیستمی باج و سەرانەوەرگرتن لە گەروی هورمز جێگەی قبوڵکردن نییە. بەڵام تەنیا ئێمە ئەمە ناڵێین، بەڵکو جیهانیش هەمان بۆچونی هەیە."
ئەو هەروەها وتیشی، ئەمریکا ئێستا بەدواداچون بۆ پڕۆژه بڕیارێك ده‌كات لە نەتەوە یەکگرتوەکان و هەوڵ دەدات بیباتە بەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.
ڕوبیۆ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، پڕۆژه بڕیاره‌كه بە پشتگیریی بەحرەین پێشکەش کراوە و زیاتر لە 100 وڵات پشتگیری‌یان کردوە كه به‌وتەی ئەو، ئه‌مه "زۆرترین ژمارەیه بۆ پشتیوانیكردن له پڕۆژه بڕیارێك لە مێژووی ئەنجومەنی ئاسایش‌دا."
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هەفتەی ڕابردو لە چینیش ئەم بابەتەمان تاوتوێ كرد و ئەوانیش دژی بون. هیچ وڵاتێک لە جیهاندا لایەنگری سیستمی باج و سەرانەوەرگرتن نییە. ئەمه ناكرێت ڕوبدات و جێگەی قبوڵکردن نییە.
روبیۆ هۆشداری دا کە بەردەوامی له‌سه‌ر سیاسەتێکی لەو جۆره ده‌كرێت ببێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی هەر جۆرە ڕێککەوتنێکی دیپلۆماسی مەحاڵ بکات و وتیشی"ئەگەر بیانه‌وێت کارێکی لەو شێوەیە بکەن، ئه‌و كاره دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر جیهان. لەگەڵ ئەوەشدا کە تەواو نایاساییە."