دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌خت ده‌كاته‌وه كه یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران به‌ده‌ستده‌هێنن و ئه‌گه‌ری زۆره له‌ناوی ببه‌ن. ده‌شڵێت، خوازیارن گەروی هورمز کراوە بێت بەبێ سەندنی هیچ باجێك.
ئاوێنه: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له لێدوانێكدا جه‌ختی كرده‌وه كه ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەست ناهێنێت، بە شێوەیەك لە شێوەكان ئه‌مریكا ئامانجه‌كانی له ئێران بەدیدەهێنێت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوپاتیكرده‌وه كه هێزی دەریایی ئێرانیان لەناوبردوەو گەروی هورمزیان بەتەواوەتی کۆنترۆڵ کردوە.
وتیشی، دەمانەوێت گەروی هورمز بە ئازادی کراوە بێت بەبێ سه‌ندنی هیچ باجێك.
هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه كه یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران بەدەست دەهێنن و بە ئەگەرێکی زۆرەوە دواتر لەناوی دەبەن.
وتیشی، رێگە نادەین ئێران یۆرانیۆمی پیتێنراو بهێڵێتەوە.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری دو سه‌رچاوه‌ی باڵای ئێرانییه‌وه بڵاویكرده‌وه، موجته‌با خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای ئێران، فه‌رمانی كردوه كه نابێت یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئاست به‌رزی وڵاته‌كه‌ی بگواسترێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه.
به‌قسه‌ی تره‌مپ، خەمڵاندنەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئێران رۆژانە 500 ملیۆن دۆلار زیانی پێدەگات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هێزی دەریایی ئەمریکا کارێکی باش دەکات؛ بەهۆی گەمارۆی دەریاییەوە هیچ کەشتییەک ناچێتە ناو ئێران و دەرناچێت.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ هێزی ده‌ریایی سوپای پاسدارانی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردودا، 31 كه‌شی جۆراوجۆر له نه‌وتهه‌ڵگرو بارهه‌ڵگرو بازرگانی به هه‌ماهه‌نگی و دابینكردنی ئاسایش له‌لایه‌ن ھێزه‌كانیانه‌وه به گه‌روی هورمزدا تێپه‌ڕیون.
هه‌روه‌ك له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتی، ئەگەر دیموکراتەکان کۆنترۆڵی کۆنگرێس بکەن، ئەم وڵاتە كۆتایی دێت.