دوای ئه‌وه ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه كه موجته‌با خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای ئێران فه‌رمانی كردوه كه یۆرانیۆمی پیتنێندراوی ئێران بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌گواسترێته‌وه، ئیسماعیل به‌قایی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌باره‌ی یۆرانیۆمی پیتێندراو و بابه‌ته ئه‌تۆمییه‌كانی ئێرانه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه دورن له راستی.
ئاوێنه: ئیسماعیل به‌قایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئێوارەی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، به ئاژانسی ره‌سمی وڵاته‌كه‌ی وت، هیچ کام لەو ده‌نگۆیانه‌ی کە لە ڕۆژانی ڕابردودا سەبارەت بە ڕەهەندە جیاوازەکانی دانوستانەکان بڵاوكراونه‌ته‌وه، جێگەی پشتڕاستکردنەوە نین.
وتیشی، لەم قۆناغەدا سەرنجی دانوستانەکان لەسەر کۆتاییهێنانه بە جەنگ لە هەمو بەرەکانی شەڕدا بە لوبنانیشەوە، ئەو ده‌نگۆیانه‌ی سەبارەت بە بابەتە ئەتۆمییەکان، لەوانەش پرسی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران یان بابەتی پیتاندن لە میدیاکاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه، تەنها ده‌نگۆ گریمانەی میدیاین و دورن لە ڕاستی و بێبایەخن.