سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردودا 35 كه‌شتی دیكه‌ی جۆراوجۆر، دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت و به هه‌ماهه‌نگی هێزه ده‌ریاییه‌كانیان به گه‌روی هورمزدا تێپه‌ڕیون.
ئاوێنه: هێزی ده‌ریایی سوپای پاسدارانی ئێران، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردودا، 35 كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگر، كه‌شتی بارهه‌ڵگرو كه‌شتی بازرگانی، دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت و به هه‌ماهه‌نگی و دابینكردنی ئاسایش له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه به گه‌روی هورمزدا تێپه‌ڕیون.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، وێڕای ئه‌و ناسه‌قامگیرییه‌ی كه دوای ده‌ستدرێژییه‌كانی سوپای ئه‌مریكا له گه‌روی هورمز دروست بوه، به‌ڵام هێزه ده‌ریاییه‌كانی سوپای پاسداران رێڕه‌وێكی ئاویی پارێزراویان بۆ تێپه‌ڕینی كه‌شتییه‌كان و به‌رده‌وامیی بازرگانیی جیهانی دابینكرد.
دوێنێش هێزی ده‌ریایی سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند، له 24 سه‌عاتی رابردودا 31 كه‌شتی جۆراوجۆر به هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانیان به گه‌روه‌كه‌دا تێپه‌ڕیون.