مارك روته، سكرتێری گشتی ناتۆ رایگه‌یاند، به‌رده‌وام ده‌بن له به‌هێزكردنی هاوپه‌یمانی ناتۆ و كه‌مكردنه‌وه‌ی پشتبه‌ستن به ئه‌مریكا.
ئاوێنه: مارك روته، سكرتێری گشتی ناتۆ، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له په‌راوێزی كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانییه‌كه له سوید، به رۆژنامه‌نوسانی وت، ناتۆ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر رێچكه‌ی به‌هێزبون و هاوکات بە شێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ پشتبەستنی خۆی بە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئه‌مریكا کەم دەکاتەوە.
ئه‌و وتیشی، ئەم گۆڕانکارییە دەرفەت بە ئەمریکا دەدات کە سەرنجی زیاتر بخاتە سەر ئەولەویەتەکانی دیكه‌ی خۆی (لە دەرەوەی ناتۆ) و هاوکات ئەندامە ئەوروپییەکانی ناتۆش بودجە بەرگرییەکانی خۆیان زیاد ده‌کەن.
روته ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئەم هەنگاوە بۆ هاوسەنگکردنی ڕێژەی ئەو خەرجییانەی کە ویلایەتە یەکگرتوەکان لە ناتۆدا دەیکات "پێویستە."
ئەم لێدوانانەی ئەو لە کاتێکدان کە ئەمریکا لەم دواییانەدا ڕەخنەی لە هەندێک لە ئەندامانی ناتۆ گرتبو بەهۆی ئەوەی ڕێگەیان نەدابو بە بەکارهێنانی پێگە سەربازییەکانیان لە کاتی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران‌دا.
ڕوتە وتی، هاوپەیمانە ئەوروپییەکان لە چوارچێوەی پابەندییە دولایەنەکاندا، چاوەڕوانییەکانی ئەمریکا سەبارەت بە دەستڕاگەیشتن بە پێگە سەربازییەکان بەدیدەهێنن.
ئەو هەروەها ئاماژەی بە هەوڵەکانی هاوپەیمانە ئەوروپییەکان کرد لە گەروی هورمز و وتی: "ئێمە وەک هاوپەیمانانی ئەوروپی دەتوانین زۆرترین هاوکاریی گونجاو پێشکەش بە ویلایەتە یەکگرتوەکان بکەین."