زەنگی مەترسی بۆ گیانی زیندانییەکی کورد؛ ئەگەری لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی نزیکتر دەبێتەوە
  2026-05-22       217       

پاش ئەوەی دیوانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران داواکاریی دووبارە دادگاییکردنەوەی پەخشان عەزیزی، زیندانیی سیاسیی کورد و خەڵکی شاری مەهابادی ڕەتکردەوە، مەترسییەکانی سەر جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانەکەی قورستر و نزیکتر بوونەتەوە.

ئاوێنە: ​لەگەڵ دەرچوونی ئەم بڕیارەی دیوانی باڵا، ڕێکخراوەکانی بواری مافی مرۆڤ بە توندی هۆشداری دەدەن و نیگەرانیی قووڵی خۆیان لە نزیکبوونەوەی وادەی لەسێدارەدانی ئەم زیندانییە سیاسییەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەردەبڕن. ئەو ڕێکخراوانە ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕەتکردنەوەی دادگاییکردنەوەی دووبارە، نیشانەیەکی مەترسیدارە بۆ خێراکردنی پرۆسەی جێبەجێکردنی سزاکەی.

​جێی بیرهێنانەوەیە، پەخشان عەزیزی لە ساڵی ٢٠٢٣دا لە شاری تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا. دواتر لەلایەن دادگای تارانەوە بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە پارتە کوردییەکان" دادگایی کرا و سزای قورسی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا. لەو کاتەوە تا ئێستا، ناوبراو لە زیندانی ئێڤین لە تاران ڕاگیراوە و لە ژێر هەڕەشەی بەردەوامی جێبەجێکردنی سزاکەیدایە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×