باندێكی ساخته‌كردنی شوێنه‌وار له‌ سلێمانی ده‌ستگیركران
  2026-08-30     

ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم دەستگیرکردنی باندێکی ساختەکردنی شوێنەواری له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی راگه‌یاند كه‌ هه‌ڵساون به‌ دروستكردنی سكه‌ی مێژویی و كه‌لوپه‌لی شوێنه‌وار به‌ ئامانجی ساغكردنه‌وه‌یان له‌ناو هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

ئاوێنه‌: ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، بەرێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوە له‌ ده‌زگاكه‌یان بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لەڕۆژی 3/8/2026 لەسنوری پارێزگای سلێمانی توانیان باندێکی پێنج کەسی ساختەکردنی سکەی مێژویی و شوێنەوار دەستگیربکەن.

ده‌زگای ئاسایش وتویه‌تی "دوای بەدواداچون و کۆکردنەوەی زانیاری، دەرکەوت ئەم باندە سەرقاڵی دروستکردنی سکەی مێژویی و کەلوپەلی شوێنەواربون، ئامانجیان ساختەکردن و ساغکردنەوەیان بوە لەناو هەرێمی کوردستان و دەرەوەی وڵات."

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی 24 لەیاسای شوێنەوار ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×