ئیلهام ئه‌حمه‌د، سیاسه‌تمه‌داری رۆژئاوای كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه كه گه‌وره‌ترین خه‌باتیان له قۆناغی داهاتودا بۆ پاراستنی زمان و مافه‌كانی كورد ده‌بێت له ده‌ستوری سوریادا. ده‌شڵێت، گۆڕینی ناوی كۆمار له ده‌ستوری سوریادا تاوتوێ ده‌كرێت.
ئاوێنه: ئیلهام ئه‌حمه‌د، سیاسه‌تمه‌داری رۆژئاوای كوردستان، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانیی رۆژاڤا، رایگه‌یاند، ئێمە ئێستا لە قۆناغی دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلی کوردداین له سوریا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، گفتوگۆی سەرەکییان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق، دەربارەی پرسی پەروەردە و خوێندن بە زمانی دایک بوه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، هەست و سۆزی گەلی کورد بەرامبەر پرسی زمانی دایکیان، هه‌ستێكی ره‌وایه.
ئیلهام ئه‌حمه‌د وتیشی، گەورەترین خەباتمان له قۆناغی داهاتودا بۆ پاراستنی زمان و مافەکانی کورد دەبێت لە دەستوردا.
وتیشی، كۆتاییهاتنی پڕۆسه‌ی تێكه‌ڵبونی دامه‌زراوه‌كانی رۆژئاوای كوردستان به دامه‌زراوه‌كانی سوریا، "بەواتای چارەسەربونی هەمو کێشەکان نایەت."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، دۆسیەی دیلەکان هەمیشە لە گفتوگۆکانماندا ئامادەیی هەیە و بە هیچ شێوەیەک لەبیر نەکراوە.
له ئێستادا سوریا، ناوی كۆماری عه‌ره‌بی سوریایه، ئیلهام ئه‌حمه‌د له‌وباره‌یه‌وه وتی "بابەتی گۆڕینی ناوی کۆمار لە دەستوردا تاوتوێ دەکرێت."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، گفتوگۆکان دەربارەی تێکەڵکردن و بەشداربونی یەکینه‌كانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) هێشتا کۆتای‌یان نەهاتوه."
ئه‌وه‌شی وت، گەڕانەوەی ئاوارەکانی سەرێ کانی بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان بە شێوازێکی ڕێکخراو ئەنجام دەدرێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه "پابه‌ندده‌بین بۆ ئه‌و په‌یمانه‌ی كه بە شەهیدانمان داوە."
وتیشی"ئێمە لە قۆناغێکی هەستیارداین و پێویستە دەستکەوت و سەرکەوتنەکانمان بپارێزین."