كه‌ناڵی سی بی ئێس نیوزی ئه‌مریكی له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مریكا خۆی بۆ هێرشی نوێ بۆ سه‌ر ئێران ئاماده ده‌كات.
ئاوێنه: چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به كه‌ناڵه‌كه‌یان راگه‌یاندوه، له‌كاتێكدا كه هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان به‌رده‌وامن، به‌ڵام ئه‌مریكا خۆی بۆ خولێكی نوێی هێرشكردنه سه‌ر ئێران ئاماده ده‌كات.
به‌قسه‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دوێنێ هه‌ینی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌منی و سه‌ربازی خه‌ریكی ئاماده‌كاری بوه بۆ هێرشه‌كان به‌ڵام تاوه‌كو ئێواره هیچ بڕیارێكی كۆتایی له‌وباره‌یه‌وه نه‌دراوه.
تره‌مپ دوێنێ له په‌یامێكدا له سه‌كۆی تروس سۆشیاڵ رایگه‌یاند، به‌هۆی سه‌رقاڵییه‌وه به پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به حكومه‌ته‌وه، ناتوانێت له رێوڕه‌سمی هاوسه‌رگیریی كوڕه‌كه‌یدا به‌شداری بكات كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌شێك له سه‌رچاوه‌كان كه قسه‌یان بۆ سی بی ئێس نیوز كردوه، ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، هه‌ندێك له ئه‌ندامانی سوپا و كارمه‌ندانی هه‌واڵگریی ئه‌مریكا، به‌رنامه‌كانی خۆیان بۆ پشوی كۆتایی هه‌فته هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی چاوه‌ڕوانی ئه‌گه‌ری هێرشی نوێی ئه‌مریكاوه بۆ سه‌ر ئێران.
ئانا كێلی، وته‌بێژی كۆشكی سپی به كه‌ناڵه‌كه‌ی وتوه، تره‌مپ هێڵه سوره‌كانی خۆی به‌ته‌واوه‌تی رونكردونه‌ته‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ستبهێنێت و ناشبێت یۆرانیۆمی پیتێندراوی له‌ده‌ستدا بمێنێته‌وه.
وتیشی، تره‌مپ هه‌میشه هه‌مو بژارده‌كانی له‌به‌رده‌ستدایه، ئه‌ركی وه‌زاره‌تی جه‌نگه ئاماده بێت بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌ر بڕیارێك كه فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌كداره‌كان ده‌یدات و سه‌رۆك تره‌مپ به ڕاشكاوی باسی له سه‌ره‌ئه‌نجامه‌كانی شكستی ئێران كردوه له گه‌یشتن به رێككه‌وتن.