فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، رایدهگهیهنێت، قسهكانی دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ئهمریكا "بێڕیزی و سوكایهتی"ن بهرامبهر به گهلی كوردو پێویسته ئهمریكا لهسهر ئاستی باڵای دامهزراوهیی داوای لێبوردن لهگهلی كورد بكات. فیدراسیۆنهكه نیگەرانیی قوڵی خۆیشی لە ئاست بێدەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حیزبە کوردییەکان دەردەبڕێت و دهڵێت، پێویست بو ئەوان بە فەرمی و بە توندی وەڵامی ئەو تۆمەتانەی ترەمپیان بدایەتەوە.
ئاوێنه: فیدراسیۆنی رێكخراوهكانی كۆمهڵگهی مهدهنی، ئهمڕۆ شهممه، له پهیامێكی كراوهدا بۆ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، یەکێتیی ئەوروپا، سەرۆکایەتییەکانی هەرێمی کوردستان، حزبەکان لە هەمو کوردستان و رای گشتیی جیهانی كردوه، رایگهیاندوه، لە کاتی زیادبونی ئاڵۆزییەکانی نێوان (ئەمریکا-ئیسرائل-ئێران)، جارێکی دیکە گەلی کورد بوەوە بە قوربانیی سەرەکی. لە ڕوی ماددی، مەعنەوی، ئابوری و سیاسییەوە زۆرترین زیانمان بەرکەوت، لە کاتێکدا ئێمە وەک نەتەوە لایەنگیری هیچ جەمسەرێکی ئەو شەڕە نەبوین.
فیدراسیۆنهكه وتوشیهتی، ئەوەی ئازارەکەی دو هێندە کرد، لێدوانەکانی (دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا)یە. ناوبراو لە چەندین بۆنە و چاوپێکەوتندا بەشێوەیەکی دور لە عورفی دیپلۆماسی و سیاسی، وەسفی کوردەکانی کرد. تۆمەتبارکردنی نەتەوەیەک کە ژمارەیان لە جیهاندا نزیکەی ١٠٠ ملیۆن کەسە، بەوەی کە "تەنها بۆ پارە شەڕ دەکەن" یان "چەکیان بردوە بۆ خۆیان"، سوکایەتییەکی گەورەیە بە مێژو و قوربانییەکانی ئەم گەلە. ئەم جۆرە لێدوانانە لەسەر زاری سەرکردەی وڵاتێک کە خۆی بە پارێزەری دیموکراسی دەزانێت، زۆر مەترسیدارە.
ئاماژهی بهوهشداوه، ئەم جۆرە گشتاندنە لە قسەکردندا، تەنیا سوکایەتی نییە، بەڵکو ڕێگەخۆشکردنە بۆ دوژمنانی کورد تا جارێکی دیکە دەستیان بۆ جینۆسایدکردنی ئێمە بچێتەوە. لەڕوی یاسای نێودەوڵەتییەوە، ئەم گوتارانە پێشێلکردنی ڕونی "ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی بۆ نەهێشتنی هەمو شێوازەکانی جیاکاریی ڕەگەزی (ICERD)"ە.
فیدراسیۆنی رێكخراوهكان هێمای بۆ ئهوهش كردوه، ناکرێت سەرۆکی وڵاتێکی وەک ئەمریکا، کە هاوپەیمانی سەربازیی ئێمە بوە لە دوای ٢٠٠٣ لە جەنگی عێراق و لە جەنگی دژی داعشدا، بەم شێوەیە مامەڵە لەگەڵ کەرامەتی نەتەوەیەکدا بکات. ئەگەر کێشەیەک لە ڕادەستکردنی چەک بە هێزێکی دیاریکراو هەبوە، پێویستە ناوی ئەو لایەنە بهێنرێت، نەک هەمو گەل تۆمەتبار بکرێت.
ههروهها وتوشیهتی"ئێمە لێرەدا نیگەرانیی قوڵی خۆمان لە ئاست بێدەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حیزبە کوردییەکان دەردەبڕین. پێویست بو ئەوان بە فەرمی و بە توندی وەڵامی ئەو تۆمەتانەی ترەمپیان بدایەتەوە، نەک بابەتەکە بۆ ململانێی ناوخۆیی و حیزبی بەکار بهێنن. بێدەنگی لە ئاست سوکایەتیکردن بە نەتەوە، نیشانەی لاوازیی سیاسی و بێباکی پێشاندەدات بەرامبەر بە کەرامەتی نیشتمانی."
فیدراسیۆنهكه وەک نوێنەری بەشێک لە ڕای گشتیی کوردستان، ئەم چوار داواکارییەی خستۆته بهردهم ئهو لایهنانهی كه پهیامهكهی ئاڕاسته كردون:
یەکەم: پێویستە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەسەر ئاستی باڵای دامەزراوەیی، داوای لێبوردن لە گەلی کورد بکات. ئەو ناوزڕاندن و بێڕێزییەی بەرامبەر بە کورد کراوە، پێویستە ڕاست بکرێتەوە و بە ڕونی ئاماژە بەوە بکرێت کە کورد هاوبەشێکی ستراتیژی و گرنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە، نەک کۆمەڵێک "بەکرێگیراو".
دوەم: داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتیی هەرێم دەکەین، لە ڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە هەڵوێستێکی فەرمی و جدییان هەبێت. ناکرێت لە ئاست سوکایەتیکردن بە شکۆی نەتەوەیی بێدەنگ بن.
سێیەم: داوا لە هەمو لایەنە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان دەکەین، بێدەنگی بشکێنن و یەکدەنگ بن لە دژی هەر جۆرە گوتارێکی ڕەگەزپەرستانە کە دژی کورد بەکار دەهێنرێت. پێویستە بەرژەوەندیی باڵای نەتەوەیی بخەنە سەروی بەرژەوەندیی حیزبی.
چوارەم: داوا لە وڵاتانی ئەوروپا، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ئەو کەسایەتییە جیهانییانە دەکەین کە دۆستی کوردن، بێنە دەنگ. بێدەنگی لە ئاست تاوانبارکردنی میللەتێکی ستەملێکراو، دەبێتە هۆی شەرعیەتدان بە زوڵمی زیاتر. ئێمە داوا دەکەین ڕێز لە مێژو و قوربانییەکانی کورد بگیرێت و وەک نەتەوەیەکی خاوەن ماف مامەڵەمان لەگەڵ بکرێت.
دهقی پهیامهكه:
پەیامێکی کراوەو هاوبەش بۆ
- ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا
- یەکێتیی ئەوروپا
- سەرۆکایەتییەکانی هەرێمی کوردستان
- حزبەکان لە هەمو کوردستان
- ڕای گشتیی جیهانی
بەڕێزان..
ئێمەی گەلی کورد لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، یەکێك لە کۆنترین و ڕەسەنترین نەتەوەکانی سەر ئەم زەوییەین. مێژوی ئێمە تەنها چەند سەدەیەک نییە، بەڵکو ڕەگ و ڕیشەی ئێمە دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ پێش ئێستا، ئەو کاتەی مرۆڤایەتی لەم ناوچەیەدا یەکەمین هەنگاوەکانی شارستانیەتی ناوە. جوگرافیای کوردستانی گەورە، کە لە زنجیرە چیاکانی قەوقاز و بەرزاییەکانی ئازەربایجانەوە دەست پێ دەکات و بە ناو جەرگەی چیاکانی زاگرۆس و تۆرۆسدا تێدەپەڕێت تا دەگاتە پێدەشتەکانی حەمرین، و لە هەمەدان و تەبرێزەوە درێژ دەبێتەوە بۆ بەرزاییەکانی جۆلان و حەلەب و کەناراوەکانی دەریای ناوەڕاست، شاهیدی ئەوەیە کە ئێمە بەشێکی سەرەکی و بزوێنەری مێژوی ئەم ناوچەیە بوین. ئێمە هەمیشە وەک گەلێکی ئاشتیخواز شانبەشانی نەتەوەکانی دیکە ژیاوین و جێدەستی ئێمە بەسەر کۆی پڕۆسەی گەشەکردنی مرۆییەوە لە ڕوی زانستی، فەلسەفی، سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە دیار و بەرچاوە.
گەلی کورد لە مێژوی نوێدا، بەتایبەتی دوای کۆتاییهاتنی جەنگی یەکەمی جیهانی، گەورەترین زوڵمی مێژویی لێ کراوە. لەو کاتەی نەخشەی نوێی جیهان دادەڕێژرا و مافی بڕیاردانی چارەنوس بۆ زۆربەی نەتەوەکانی ناوچەکە دەستەبەر دەکرا، بەرژەوەندییە سیاسی و ئابورییەکانی وڵاتانی زلهێز و هاوکێشە ئیقلیمییەکان بونە ڕێگر لەوەی کورد ببێتە خاوەنی کیانی نێودەوڵەتی و دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی. بەپێچەوانەوە، گەلی کورد وەک میراتی دەوڵەتی عوسمانی بەسەر چەند دەوڵەت-نەتەوەیەکی ناوچەکەدا دابەش کرا، کە زۆربەی ئەو دەوڵەتانە لەسەر بنەمای نەتەوەپەرستیی توندڕەو دامەزرابون. لەو ساتەوە، ناسنامەی کوردی ڕوبەڕوی سڕینەوە بوەتەوە و هەمیشە وەک نەتەوەیەکی "پلە دو" مامەڵەمان لەگەڵ کراوە. مافە سەرەتاییەکانمان لەسەر خاک و ئاوی خۆمان پێشێل کراوە. ژن، منداڵ، پیر و گەنجی ئێمە بونەتە قوربانیی گرتن، ئەشکەنجەدان، زیندانیکردن و جینۆسایدە یەک لە دوای یەکەکان. بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و کۆکوژ لە دژی خەڵکی سڤیلی ئێمە، پەڵەیەکی ڕەشە بە نێوچەوانی مێژوی مرۆڤایەتییەوە، کەچی زۆرجار وڵاتانی زلهێز لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە کاتییەکانی خۆیان، چاویان لە ئاست ئەم هەمو تاوانانە داخستوە.
لە ململانێ سیاسییەکاندا، کورد هەمیشە وەک کارتی فشار یان وەک هاوپەیمانێکی کاتی بەکار هێنراوە. هەر کاتێک بەرژەوەندیی وڵاتانی مەزن وا پێویستی کردبێت، باسی مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسییان بۆ کورد کردوە، بەڵام کاتێک ململانێکان کۆتاییان هاتوە، کورد وەک قوربانییەک لەبەردەم دەسەڵاتە ستەمکارەکاندا جێ هێڵدراوە. سەرەڕای ئەم هەمو ناپاکی و نادادییە، کورد هەرگیز نەبوەتە سەرچاوەی ترس و تیرۆر بۆ جیهان.
بەپێچەوانەوە، ئێمە سەلماندومانە کە هێزی هەرە کاریگەرین لە تێکشکاندنی توندڕەوی و تیرۆری نێودەوڵەتی. پێشمەرگە و شەڕڤانانی کورد لە جیاتی هەمو جیهان جەنگی داعشیان کرد و سنوریان بۆ تاریکی دانا، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە کورد کلیلی چارەسەری ئاشتییانە و سەقامگیرییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
لە کاتی زیادبونی ئاڵۆزییەکانی نێوان (ئەمریکا-ئیسرائل-ئێران)، جارێکی دیکە گەلی کورد بوەوە بە قوربانیی سەرەکی. لە ڕوی ماددی، مەعنەوی، ئابوری و سیاسییەوە زۆرترین زیانمان بەرکەوت، لە کاتێکدا ئێمە وەک نەتەوە لایەنگیری هیچ جەمسەرێکی ئەو شەڕە نەبوین. ئەوەی ئازارەکەی دو هێندە کرد، لێدوانەکانی (دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا)یە. ناوبراو لە چەندین بۆنە و چاوپێکەوتندا بەشێوەیەکی دور لە عورفی دیپلۆماسی و سیاسی، وەسفی کوردەکانی کرد. تۆمەتبارکردنی نەتەوەیەک کە ژمارەیان لە جیهاندا نزیکەی ١٠٠ ملیۆن کەسە، بەوەی کە "تەنها بۆ پارە شەڕ دەکەن" یان "چەکیان بردوە بۆ خۆیان"، سوکایەتییەکی گەورەیە بە مێژو و قوربانییەکانی ئەم گەلە. ئەم جۆرە لێدوانانە لەسەر زاری سەرکردەی وڵاتێک کە خۆی بە پارێزەری دیموکراسی دەزانێت، زۆر مەترسیدارە.
ئەم جۆرە گشتاندنە لە قسەکردندا، تەنها سوکایەتی نییە، بەڵکو ڕێگەخۆشکردنە بۆ دوژمنانی کورد تا جارێکی دیکە دەستیان بۆ جینۆسایدکردنی ئێمە بچێتەوە. لە ڕوی یاسای نێودەوڵەتییەوە، ئەم گوتارانە پێشێلکردنی ڕونی "ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی بۆ نەهێشتنی هەمو شێوازەکانی جیاکاریی ڕەگەزی (ICERD)"ە. بەتایبەتی ماددەی چوارەمی ئەو ڕێککەوتننامەیە دەوڵەتان پابەند دەکات بە قەدەغەکردنی هەر جۆرە پڕوپاگەندەیەک کە سوکایەتی بە گروپێکی ئیتنی بکات. هەروەها ئەمە پێشێلکردنی ماددەی ٢٠ی "پەیماننامەی نێودەوڵەتیی مافە مەدەنی و سیاسییەکان (ICCPR)"ە، کە هاندانی ڕق و کینەی نەتەوەیی بە تاوان دەناسێنێت.
ناکرێت سەرۆکی وڵاتێکی وەک ئەمریکا، کە هاوپەیمانی سەربازیی ئێمە بوە لە دوای ٢٠٠٣ لە جەنگی عێراق و لە جەنگی دژی داعشدا، بەم شێوەیە مامەڵە لەگەڵ کەرامەتی نەتەوەیەکدا بکات. ئەگەر کێشەیەک لە ڕادەستکردنی چەک بە هێزێکی دیاریکراو هەبوە، پێویستە ناوی ئەو لایەنە بهێنرێت، نەک هەمو گەل تۆمەتبار بکرێت.
ئێمە وەک کۆمەڵێک ڕێکخراو و کەسایەتی لە هەرێمی کوردستان، هەمیشە هەوڵمان داوە بنەماکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسی بچەسپێنین. بەردەوام ڕەخنەمان لە دەسەڵاتدارانی ناوخۆ گرتوە و داوای ڕێزگرتن لە یاسامان کردوە. بەڵام جێی داخە کە زلهێزەکان هەمیشە لەپێناو بەرژەوەندییەکانیان، پشتگیرییان لەو لایەنە سیاسییانە کردوە کە هۆکاری بێکاری، نادادی و بێموچەیی خەڵکی کوردستانن.
ئێمە لێرەدا نیگەرانیی قوڵی خۆمان لە ئاست بێدەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حیزبە کوردییەکان دەردەبڕین. پێویست بو ئەوان بە فەرمی و بە توندی وەڵامی ئەو تۆمەتانەی ترەمپیان بدایەتەوە، نەک بابەتەکە بۆ ململانێی ناوخۆیی و حیزبی بەکار بهێنن. بێدەنگی لە ئاست سوکایەتیکردن بە نەتەوە، نیشانەی لاوازیی سیاسی و بێباکی پێشاندەدات بەرامبەر بە کەرامەتی نیشتمانی.
بۆیە ئێمە وەک نوێنەری بەشێک لە ڕای گشتیی کوردستان، ئەم داواکارییانە ئاڕاستە دەکەین:
یەکەم: پێویستە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەسەر ئاستی باڵای دامەزراوەیی، داوای لێبوردن لە گەلی کورد بکات. ئەو ناوزڕاندن و بێڕێزییەی بەرامبەر بە کورد کراوە، پێویستە ڕاست بکرێتەوە و بە ڕونی ئاماژە بەوە بکرێت کە کورد هاوبەشێکی ستراتیژی و گرنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە، نەک کۆمەڵێک "بەکرێگیراو".
دوەم: داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتیی هەرێم دەکەین، لە ڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە هەڵوێستێکی فەرمی و جدییان هەبێت. ناکرێت لە ئاست سوکایەتیکردن بە شکۆی نەتەوەیی بێدەنگ بن.
سێیەم: داوا لە هەمو لایەنە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان دەکەین، بێدەنگی بشکێنن و یەکدەنگ بن لە دژی هەر جۆرە گوتارێکی ڕەگەزپەرستانە کە دژی کورد بەکار دەهێنرێت. پێویستە بەرژەوەندیی باڵای نەتەوەیی بخەنە سەروی بەرژەوەندیی حیزبی.
چوارەم: داوا لە وڵاتانی ئەوروپا، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ئەو کەسایەتییە جیهانییانە دەکەین کە دۆستی کوردن، بێنە دەنگ. بێدەنگی لە ئاست تاوانبارکردنی میللەتێکی ستەملێکراو، دەبێتە هۆی شەرعیەتدان بە زوڵمی زیاتر. ئێمە داوا دەکەین ڕێز لە مێژو و قوربانییەکانی کورد بگیرێت و وەک نەتەوەیەکی خاوەن ماف مامەڵەمان لەگەڵ بکرێت.
ئەم پەیامە دەنگی هەزاران مرۆڤی خەمخۆر و ئازادیخوازە کە دەیانەوێت ڕاستییەکان بگاتە جیهان. ئێمە چاوەڕێی وەڵامی جدی و کردەیی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین تاوەکو چیتر کەرامەتی نەتەوەیەک نەبێتە قوربانیی یارییە سیاسییەکانی سەرکردە بێباکەکان.
فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی
٢٣ ئایاری ٢٠٢٦