عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئامانجمان چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتنه بە ڕێککەوتن.
ئاوێنه: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئەمڕۆ شەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆک وه‌زیرانی هەرێم، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، لەگەڵ عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کۆبوەوە.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له کۆبونەوەکەدا، سەرۆک وه‌زیرانی هه‌رێم "وێڕای پیرۆزباییی دەستبەکاربون لە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و دەربڕینی پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ سەرخستنی حکومەتەکەی لەپێناو خزمەتکردنی گشت پێکهاتە و هاووڵاتییانی عێراق بێ جیاوازی دوپات کردەوە" و "جەختیشی لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بەشێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستور و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان کردەوە."
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، عه‌لی زه‌یدی "خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی سەرۆکی حکومەت دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە ئێمە هەمومان هاوبەشین لەم وڵاتەداو ئامانجمان چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتن و خزمەتکردنی هەمو هاوڵاتییان و پێکهاتەکانە بێ جیاوازی."
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه "هەردولا هاوڕا بون لەسەر پتەوکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگی لەنێوان هەردو حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و تێپەڕاندنی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکان."