مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ له كۆبونه‌وه‌ی نێوانیاندا، وتویه‌تی، نابێت موچه تێكه‌ڵی بابه‌ته‌كانی دیكه بكرێت.
ئاوێنه: مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی"تا ئێستا كۆبونه‌وه‌كانی ئێمه باش بوه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆبوینه‌ته‌وه. له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن به په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێم و مافه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، قسه‌ی باشمان كردوه‌و تێگه‌یشتنێكی باش هه‌یه." وتیشی"قسه‌ی تریشمان ده‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لایه‌نه سیاسییه‌كان كه كۆده‌بینه‌وه."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڵێنی دا موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم پێش جه‌ژن خه‌رج بكات؟ مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وتی، بابه‌تی موچه نابێت تێكه‌ڵی بابه‌ته‌كانی تر بكرێت و حاڵی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانیش وه‌كو هه‌مو خه‌ڵكی دیكه‌ی عێراق ده‌بێت.