مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی له كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی، رۆڵی ناوبراوی به‌رزنرخاندوه له هه‌وڵه‌كانی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم و نه‌هێشتنی گرژییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی و وتوشیه‌تی، هەمولایەك هەوڵی جدی بدەن لە پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆ بۆ دامەزراوە دەستورییەكان.
ئاوێنه: نوسینگه‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، لە میانەی هەوڵە دیبلۆماسیەكانی و ئەو دەستپێشخەریەی كە بۆ دەرچون لە قەیران و چارەسەری ئەم چەقبەستوییە سیاسیەی لە هەرێم هەیە، ئەمڕۆ یەكشەممە، سەڵاحەدین بەهادین سەردانی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد‌و لە دیدارێكدا، بارودۆخی ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان و دۆخی گشتیی ناوچەکە و لێکەوتەکانی، گفتوگۆیان لە بارەوە كرا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه، مەسعود بارزانی رۆڵی ئەمینداری گشتی یەكگرتوی بەرزنرخاند بۆ ئەو هەوڵ و دەستپێشخەریانەی كە بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان و پێكهێنانی حكومەتی هەرێم و نەهێشتنی ئەو گرژی و ناكۆكیانەی لە نێوان پارتی و یەكێتی دا هەن و هیوای خواست كە هەمولایەك هەوڵی جدی بدەن بۆ دەرچون لەم قەیرانە لە پێناو بەرقەراكردنی ئاشتی ئارامی و گه‌ڕاندنەوەی شكۆ بۆ دامەزراوە دەستورییەكان.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، لە بەرانبەردا ئەمینداری گشتی یەكگرتو سوپاسی پشتگیری مەسعود بارزانی كرد و هیوای خواست هەموان بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا بكەن.