وه‌فدی ئیمرالیی دەم پارتی بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان چونە دورگەی ئیمرالی.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، وه‌فدی ئیمرالیی ده‌م پارتی بۆ ئه‌نجامدانی دیدار له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان به‌ره‌و دورگه‌ی ئیمرالی به‌ڕێككه‌وتن و له ئێستادا له‌وێن.
ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه پێكهاتون لە پەروین بوڵدان و مەدحەت سانجار، پەرلەمانتارانی دەم پارتی و فایەق ئۆزگور ئەرۆل، ئەندامی نوسینگەی یاسایی سەدە.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان له ئیمرالی، وه‌فده‌كه راگه‌یه‌ندراوێك له‌باره‌ی دیداره‌كه‌یان بڵاوبكه‌نه‌وه.
دوایین جار وه‌فده‌كه له 27ی ئازاری ئه‌مساڵ سه‌ردانی دورگه‌ی ئیمرالیان كرد‌و دیداریان له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ئه‌نجامدا.