مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی، پێی وایه به‌ۆهی ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌رێم ساردییان تێكه‌وتبو، له به‌غداوه لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرا. ده‌شڵێت، سه‌ردانی لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێویست بو، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌قبه‌ستوییه‌ی له هه‌رێم هه‌یه، نه‌مێنێت.
ئاوێنه: مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە، به میدیای حزبه‌كه‌ی وت، کۆبونەوەکانی مەسرور بارزانی لە بەغدا "کاریگەریی باش"ی دەبێت لە کەمبونەوەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، چونکە پەیوەندییەکان ساردییان تێکەوتبو، بەهۆیەوە هەندێک لێکدانەوەی هەڵە لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان دەکران، بەڵام پەیوەندییەکان ئاسایی دەبنەوە و ئەو گرفتانەی بۆ حکومەتی هەرێم دروست دەکران، چارەسەر دەکرێن.
دەربارەی سەردانی پارتی بۆ لای چەند لایەنێکی سیاسی لە هەرێمی کوردستان، مەحمود محەمەد وتی: ئەم سەردانانە بۆ ئەو لایەنانەی کە بەشدارن لە کایەی سیاسیی هەرێمدا پێویست بون، چونکە چەقبەستوییەک لە پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستاندا هەیە؛ بۆ نەمانی ئەو چەقبەستوییە، ئەم سەردان و کۆبونەوانە پێویست بون و دەبنە هۆی نەمانی کێشەکان.