پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی هاوڕێو هاوکارمان "ئەحمەد موفتی"، بهڕێوهبهری پێشوی كۆمپانیای ئاوێنه دەکەین، بەبۆنەی گیان لەدەستدانی "جوانیتا ئازاد"ی هاوسەری بەڕێزیانەوە.
لەخوای گەورە داواکارین گیان کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکاتو ئەمە دوا ناخۆشی بنەماڵەکەیان بێت.
ستافی ئاوێنە
تێبینی: سبەینێ دوو شەممە ٢٥ی ئایار، لەمزگەوتی "ئەحمەدی حاجی عەلی" پرسەی بۆ دادەنرێت.