رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاویكرده‌وه، گه‌نجێكی كاسبكاری كورد، خه‌ڵكی سنوری سه‌رده‌شت، دوای ئه‌وه‌ی به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران برینداركرا، له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
ئاوێنه: رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، قازی کاوانی، گەنجی کاسبکار و خەڵکی گوندی "دۆڵەتو"ی سەر بە شاری سەردەشت، شەوی رابردو، بەهۆی سەختیی برینەکەی، لە نەخۆشخانەی خومەینی له شاری مەهاباد گیانی لەدەست دا.
وه‌ك هه‌نگاو ئاماژه‌ی پێداوه، قازی کاوانی چەند شەوێك له‌مه‌وبه‌ر لە سنوری "جاسوسان"ی سەردەشت، بەبێ هیچ جۆرە ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە و لە مەودایەکی نزیکەوە، بەشی سەری کراوەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆ و بەئەنقەستی هێزە چەکداره‌كانی ئێران و دوای گواستنەوەی بۆ ئه‌و نەخۆشخانەیه‌ی مەهاباد، لە بەشی چاودێریی چڕدا خەوێندرابو کە سەرەنجام گیانی سپارد.