پارتی ئازادیی كوردستان-پاك رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و دوشه‌ممه، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ر باره‌گایه‌كیان له باكوری رۆژئاوای هه‌ولێر و له ئه‌نجامدا 9 پێشمه‌رگه‌یان برینداربون كه دۆخی چوار له برینداره‌كان ناجێگیره.
ئاوێنه: پارتی ئازادیی كوردستان-پاك له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، سه‌عات 9:45 خوله‌كی ئه‌مشه‌و دوشه‌ممه، ئێران به دو درۆن و موشه‌كێك باره‌گای "چه‌مشار"ی هێزه‌كانیانی له باكوری رۆژئاوای هه‌ولێر و له نزیك كه‌مپی داره‌شه‌كران كرده ئامانج.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، له ئه‌نجامی هێرشه‌كه، 9 پێشمه‌رگه‌یان برینداربون كه دۆخی چوار له برینداره‌كان ناجێگیره.