بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و سبەی پێنجشەممە گەرمترین ڕۆژی مانگی ئایار دەبێت، بەڵام لە شەو و بەیانی ڕۆژی هەینیدا، پلەکانی گەرما (2 بۆ 3) پلە دادەبەزن و شەپۆلێکی تۆزبارین ناوچەکانی کەرکوک و گەرمیان دەگرێتەوە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە (1 بۆ 2) پلە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی پێنجشەممە ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەوردەبێت لەگەڵ ئەگەری بونی تۆزێکی سوک لە کەشدا، بۆ دو سبەی بەیانی زو ڕۆژی هەینی پێشبینی دەکرێ تۆزکە زیاتر بێت بەتایبەت لە ناوچەکانی کەرکوک و گەرمیان، هەروەها پلەکانی گەرمیش بە (2-3) پلەی سیلیزی ڕو لە دابەزین بکات.
لەبارەی پلەكانی گەرما لە سبەی پێنجشەممەدا كەشناسی دەڵیت، "پلەكانی گەرما بە 2 بۆ 3 پلە بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ.
هەروەها پێشبینی دەکرێت سبەی ڕۆژی پێنجشەممە گەرمترین ڕۆژی مانگی (ئایار/5)ـی ئەمساڵ بێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 33 پلەی سیلیزی
پیرمام: 28 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 21 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 31 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 32 پلەی سیلیزی
دهۆک: 32 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 32 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 33 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 37 پلەی سیلیزی
سبەى پێنج شەممە 28—05-2026
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی
هەولێر: 36 پلەی سیلیزی
پیرمام: 31 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 23پلەی سیلیزی
سلێمانی: 34 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 35 پلەی سیلیزی
دهۆک: 35 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 35 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 40 پلەی سیلیزی