ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌یان ده‌ستگیركردوه كه شوختی كرده ئۆتۆمبێلی چه‌ند هاوڵاتییه‌ك. ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ڤیدیۆی ساتی ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، دوای ئەوەی لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرایەوە، کەسێکی نەناسراو هەڵدەستێت بە زیانگەیاندن بە چەند ئۆتۆمبیلێکی هاوڵاتیان و دوای ئەنجامدانی بە دواداچوون لە لایەن هێزەکانمانەوە، ناسنامەی تۆمەتبارەکەمان ئاشکرا کرد بە ناوی (ش. أ. ص.)، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیرمان کرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمه‌تبار کراوەتەوەو لێکۆڵینەوە بەردەوامە.