واده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی هه‌رێم كوردستان دیاریكرا
  2026-05-28       180       

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممەی داهاتو رێكەوتی 4/6/2026 یەکەم کاروانی حاجییان دەگەڕێنەوە هه‌رێمی كوردستان.

ئاوێنه‌: كاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند، یەکەم کاروانی حاجییانی هه‌رێمی كوردستان لە ڕێكەوتی پێنجشه‌ممه‌ 4/6/2026 لە رێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان.

کاروان ستونی راشیگەیاند: ئەو دەنگۆیانەی بڵاوکراونەتەوە كه‌ گوایە یەکەم کاروانی حاجییانی هه‌رێمی کوردستان لە ڕێكەوتی 10/6/2026 دەگەڕێنەوە، ڕاست نین.

کاروان ستوونی هەروەها ئەوەشی خستەڕو کە تاوەکو ئێستا دوایین واده‌ بۆ گەڕانەوەی تەواوی حاجییانی هەرێمی كوردستان دیاری نەکراوە.

وتەبێژی حەج و عومڕەی کوردستان وتیشی، حاجییان دوای تەواوبونیان لە شاری مەککە، ماوەی 4 رۆژ لە شاری مەدینە دەمێننەوە، ئینجا بەرەو کوردستان دەگەڕێنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×