دامه‌زراوه‌ی ساڵ، رێكخه‌ری ئاهه‌نگه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی پاركی هه‌واری شار له سلێمانی، رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ روداوێكی ته‌قه‌كردن له ئاهه‌نگه‌كه‌دا روی نه‌داوه‌و هیچ كه‌سێكیش بریندار نه‌بوه. به‌ڵام ده‌شڵێت، ژمارەیەک کەسی ئاژاوەگێڕ هەوڵی تێکدانی کەشوهەوای ئاهەنگەکەیان دا، بۆیه بە بڕیاری خۆمان ئاهەنگەکەمان ڕاگرت.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، لە پارکی هەواری شاری سلێمانی لەلایەن "دامەزراوەی ساڵ" ئاهەنگێک بۆ ژمارەیەک گۆرانیبێژی میللی رێکخرا، پاشان ئاهه‌نگه‌كه پشێوی تێكه‌وت و راگیرا.
دامه‌زراوه‌ی ساڵ له راگه‌یه‌ندراوێكدا بۆ رایگشتی وتی، ژماره‌ی به‌شداربوانی ئاهه‌نگه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌س بوه كه به‌خۆڕایی بوه، "بەڵام بەداخەوە لە بەشی یەکەمی ئاهەنگەکەدا، ژمارەیەک کەسی ئاژاوەگێڕ هەوڵی تێکدانی کەشوهەوای ئاهەنگەکەیان دا. لەبەرئەوە، بە بڕیاری خۆمان ئاهەنگەکەمان ڕاگرت."
دامه‌زراوه‌كه وتوشیه‌تی"لێرەوە سەرجەم ئەو هەواڵانە بە درۆ دەخەینەوە کە باس لە روداوی تەقەکردن دەکەن؛ ڕایدەگەیەنین کە هیچ روداوێکی تەقەکردن ڕوی نەداوە و هیچ کەسێک بریندار نەبوه."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه "ئەو دەنگۆیانەی لەلایەن هەندێک دەزگای راگەیاندنەوە بڵاوکراونەتەوە، بەتەواوی ڕەتی دەکەینەوە و بە هەوڵێکی ناڕەوای دەزانین بۆ شێواندنی ناوبانگی شاری سلێمانی."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "بڕیارمان داوە لە کات و شوێنێکی گونجاوی تردا، هەمان ئاهەنگ دوبارە ئەنجام بدەینەوە."
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
راگەیەندراوێک بۆ ڕای گشتی
ئێمە لە «دامەزراوەی ساڵ»، خۆمان بە قەرزاری خەڵکی خۆشەویستی سلێمانی و میوان و رێبواران دەزانین بۆ ئەو بەشدارییە بەرفراوانەی ئەمڕۆیان لە ئاهەنگی جەژنانەی سلێمانیدا. لێرەوە ئاشکرای دەکەین بە پشت‌بەستن بە داتاکانی ئیدارەی شوێنەکە و وێنە و ڤیدیۆ تۆمارکراوەکان، ژمارەی بەشداربووان نزیکەی (دە هەزار کەس) بووە.
ئەم ئاهەنگە بە مەبەستی خۆشگوزەرانیی خەڵکی شارەکە و میوانان بە خۆڕایی ئەنجام درا، بەڵام بەداخەوە لە بەشی یەکەمی ئاهەنگەکەدا، ژمارەیەک کەسی ئاژاوەگێڕ هەوڵی تێکدانی کەشوهەوای ئاهەنگەکەیان دا. لەبەرئەوە، بە بڕیاری خۆمان ئاهەنگەکەمان ڕاگرت. لێرەوە سەرجەم ئەو هەواڵانە بە درۆ دەخەینەوە کە باس لە روداوی تەقەکردن دەکەن؛ ڕایدەگەیەنین کە هیچ روداوێکی تەقەکردن ڕووی نەداوە و هیچ کەسێک بریندار نەبووە.
ئەو دەنگۆیانەی لەلایەن هەندێک دەزگای راگەیاندنەوە بڵاوکراونەتەوە، بەتەواوی ڕەتی دەکەینەوە و بە هەوڵێکی ناڕەوای دەزانین بۆ شێواندنی ناوبانگی شاری سلێمانی.
بڕیارمان داوە لە کات و شوێنێکی گونجاوی تردا، هەمان ئاهەنگ دووبارە ئەنجام بدەینەوە.