بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی له چاو هه‌فته‌ی رابردو زیاتر له 98% كه‌میكردوه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌م هه‌فته‌یه به‌بۆنه‌ی پشوی جه‌ژنی قوربانه‌وه ته‌نیا دو رۆژ ده‌وامی ره‌سمی هه‌بوه.
ئاوێنه: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 23ی 5 تا 29ی 5ی 2026، ته‌نیا 273 ملیۆن و 267 هەزار و 700 دینارە كه هه‌موی به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه، داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی له‌چاو هه‌فته‌ی رابردو، زیاتر له 16 ملیار دینار و به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 98% كه‌می كردوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه له‌م هه‌فته‌یه‌دا ته‌نیا دو رۆژ، یه‌كشه‌ممه و دوشه‌ممه، ده‌وامی ره‌سمی له فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت كراوه، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت داهاتی هه‌فته‌ی داهاتو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزببێته‌وه كه بڕیاره له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه ده‌وامی ره‌سمی ده‌ستپێبكاته‌وه.
حكومه‌تی هه‌رێم له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، به‌بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان، ڕۆژی سێشەممە (26ی ئایاری 2026) تاکو ڕۆژی شەممە (30ی ئایاری 2026)، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، پشوی فەرمی دەبێت و ڕۆژی یەکشەممە (31ی ئایاری 2026) دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.