كه‌شناسی: پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌و خۆڵبارین ده‌بێت
  2026-05-29       141       

كەشناسی هەرێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌ممه‌، پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك نزم ده‌بنه‌وه‌و ئه‌گه‌ری نمه‌بارانیش له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كان هه‌یه‌و شه‌پۆلێكی خۆڵبارینیش ناوچه‌ جیاجیاكان ده‌گرێته‌وه‌.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە ناوچە سنورییەکان ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، هه‌ر ئه‌مڕۆ شەپۆلێکی تۆزوخۆڵ ڕو لە ناوچەکەمان دەکات سەرەتا کاریگەری شەپۆلەکە لە ناوچەکانی باشور و ڕۆژئاوای هەرێم دەستپێدەکات پاشان لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری خۆڵبارینەکە زیاد دەکات و زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.

هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌، پێشبینی دەکرێت ئه‌مڕۆ لە شەودا کاریگەری خۆڵبارینەکە لەسەر ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و هەولێر و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان هەندێک ناوچەی تر زۆر زیاد بکات .

كه‌شناسی هه‌رێم وتوشیه‌تی، ئه‌مڕۆ مەوداى بینین لەنێوان (7 – 8) کم دەبێت به‌ڵام لە کاتی خۆڵبارینه‌كه‌ کەم دەبێتەوە بۆ کەمتر لە 3 کم.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، ئه‌مڕۆ پلەکانی گەرما نزیكه‌ی 4 تا 6 پلە نزمتر دەبن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممه‌، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.

وه‌ك كه‌شناسی هێمای بۆ كردوه‌، سبه‌ی کاریگەری خۆڵبارینەکە لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت تا کاتەکانی ئێوارە، پاشان کەمێک کاریگەرییه‌كه‌ی لاواز دەبێت و هەروەها لە ناوچە سنورییەکان ئەگەری بارینی نمە باران هەیە کە هەندێک کات بە شێوەی تاوە باران و هەورە بروسکە دەبێت .

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن:

هەولێر: 30 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 31 پلەی سیلیزی

دهۆک: 26 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 32 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 35 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 27 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 31 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی

پیرمام: 26 پلەی سیلیزی

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×