دوای دوو ڕۆژ لە ڕاگیرانی بەنزینی 750 دیناری ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی کرایەوە، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات.
ئاوێنە: ئەمڕۆ هەینی سالار محەممەد، لێپرسراوی پشکنین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕاگەیاند، بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی زیاتری هاووڵاتییان لە ڕۆژی عەرەفە زۆرترین بڕی بەنزینی 750 دیناری دابەش کراوە.
ئاماژەی بەوە دا، یەکەم ڕۆژ و دووەم ڕۆژی جەژنی قوربان بەنزینی حکومی (750) دیناری وەستابوو، ئەمڕۆ دابەشکردن دەستی پێکردەوە.