عادل عەبدولمەهدی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌مواركردنی ده‌ستور سیسته‌می سیاسی عێراق ده‌گۆڕێت. ئاماژه بۆ ڕێكاره‌كانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حكومه‌تیش ده‌كات له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه.
ئاوێنه: كەمێك پێش ئێستا، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەبارەت بەدۆخی بەغداو شارەكانی ناوەڕاستی عێراق‌و داخوازییەكانی خۆپیشاندەران نوێترین پەیامی راگەیاند.
عادل عەبدولمەهدی ده‌ڵێت، هه‌مواركردنی ده‌ستور سیسته‌می سیاسی عێراق ده‌گۆڕێت.
وتیشی، "ئێمه ئاماده‌ین دهستلهكاربكێشینهوهو حكومه‌ت ببێته حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر، ئەوە شتێکی ئاسانە، به‌ڵام ئاخۆ ئه‌وه چاره‌سه‌ره؟".
ڕاشیگەیاند، "ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكومهتو كردنی به‌حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر، عێراق ده‌داته ده‌ست چاره‌نوسێكی نادیار‌و ره‌وشه‌كه باشتر نابێت‌و خراپتر ده‌بێت".
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه چه‌ند ڕێوشوێنێك هه‌یه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه زیان گه‌یاندن به‌كه‌رتی نه‌وت، داواكاریی خۆپیشانده‌ران دابین ناكات.
ئه‌وه‌شی وت، خۆپیشاندانەکان یارمەتیدەربون بۆ تێپەڕاندنی پرۆژەی گرنگ‌و گەورەو ئەنجامدانی چاکسازیی.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه کێشەکان هی ئێستا نین‌و کەڵەکە بوی ساڵانی ڕابردون.