عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی رەوتی ھەڵوێست دەڵێت "یەکێتیو پارتی دوو ئیدارەییان بۆ پارە کۆکردنەوەی زیاتر دەوێت"
عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی رەوتی ھەڵوێست سەبارەت بەپێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، بەئاوێنەی راگەیاند "پێکنەھێنانی حکومەتو کارانە کردنەوەی پەرلەمان سەد دەر سەد هەڵەی پارتیو یەکێتییە، زۆرینەنو دەیانەوێت بەزۆرینەش لەحکومەتدا بەشدار بن، ئۆپۆزسیۆن توانای نییە، چونکە ئێمە زۆرینە نین".
لەبارەی دوو ئیدارییەوە سەرۆکی رەوتی ھەڵوێست وتی "ئەوان کار بۆ دوو ئیدارەیش بکەن، دوو ئیدارەیی بۆ ئەوە دروست ناکەن تا ئیدارەیەکی باشی حکومرانی دیموکراسی مەدەنی ھەبێت، بۆ ئەوەی دەکەن ئیدارەیەکی سەد لەسەدی حیزبی ھەبێت، حیزب وەک چۆن ئێستا ھەژموونی ھەیە ئەوھا ھەژموونی ھەبێت، لەدەرەوی ھەموو پرۆسەیەکی ھەڵبژاردنو دیموکراسیو حیزب چی ویست ئەوە بکات، کە مەبەست لێی کۆکردنەوەی پارەی زیاترە".