ڕێوڕەسمی تایبەت بۆ سەرێژبونی بێڵماوسەکەی دووکان ڕێکدەخرێت
  2026-05-31       486       

ئاستی ئاوی بەنداوی دووکان گەیشتووەتە لوتکە و لە ئێستادا ئاوەکە نزیکبووەتەوە لە لێواری بێڵماوسەکە. بەهۆی ئەو بڕە زۆرەی ئاو کە بەردەوام و ڕۆژانە دەڕژێتە ناو حەوزی بەنداوەکەوە، پێشبینی دەکرێت لە هەر ئانوساتێکدا بەنداوەکە بەتەواوی سەرڕێژ بکات.

ئاوێنە: ​لەم بارەیەوە، هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ئاشکرایکرد کە پرۆسەی سەرڕێژبوونی بەنداوی دووکان زۆر نزیکە و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی کەمی داهاتوودا بە فەرمی ڕووبدات. ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە ئەم ڕووداوە هەڵگری چەندین ئاماژەی گرنگ و مژدەی دڵخۆشکەرە، لە سەروو هەموویانەوە ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی قەیرانی وشکەساڵی، کۆگاکردنی بڕی ئاوی پێویست، و دەستەبەرکردنی تەواوەتیی ئاسایشی ئاو.

​لە درێژەی لێدوانەکەیدا، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سەرڕێژبوونە تەنها ڕووداوێکی ئاسایی سروشتی نییە، بەڵکو گەورەیی بابەتەکە وایکردووە ببێتە پرسێکی گرنگی نیشتمانی. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش، وەزارەت لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ ڕێکخستنی ڕێوڕەسمێکی شایستە و تایبەت بەو بۆنەیەوە، کە بڕیارە لە میانەیدا ئامار و داتای تازە و ورد سەبارەت بە ڕەوشی ئاوی کوردستان بۆ ڕای گشتی بخرێتە ڕوو.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×