ئهحمهد كانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی، رایگهیاند، بۆ پێكهێنانی حكومهتی ههرێم، لهگهڵ یهكێتی مامهڵه دهكهن و پرسی نهوهی نوێ پرسێكی جیایه.
ئاوێنه: ئهحمهد كانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی، ئهمڕۆ یهكشهممه، به میدیای حزبهكهی وتوه، دەبێ بنەمای سەرەکی بۆ پێکهێنانی حکومەت رێزگرتن بێت لە ئەنجامی هەڵبژاردن و دەنگی دەنگدەران.
وتیشی، "دەبێت رێز لە پرۆسەی دیموکراسی و لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بگرین. دەبێ وا لە خەڵک بکەین بە بیروباوەڕەوە بێن بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردن بکەن و متمانەیان بمێنێت."
بهقسهی ئهحمهد كاتی "تۆ نابێ دوای ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن بە دڵی تۆ نەبو، دۆخە ناسکەکەی کوردستان بقۆزیتەوە و بڵێی یان بەو شێوەیە دەبێت یان من بەشداری لە پێکهێنانی حکومەت ناکەم."
سەبارەت بە بۆچونی لایەنەکان لەسەر پشکیان لە حکومەت، ئەحمەد کانی ئاماژهی بهوهدا کە دەبێ داواکارییەکان لە چوارچێوەی "بەرکەوتەی هەڵبژاردن"دا بن؛ هەروەها جەختی کردەوە کە پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت تەنیا لەگەڵ یەکێتی گفتوگۆ دەکات و وتی: "ئێمە بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ برادەرانی یەکێتی وەک یەکێتی مامەڵە دەکەین، مەسەلەی نەوەی نوێ مەسەلەیەکی جیایە."
ئەحمەد کانی هێمای بۆ ئهوهش كرد کە پارتی نایەوێ بێ یەکێتی حکومەت پێکبهێنێت و هەمو هەوڵێکیش دەدات بۆ رێککەوتن، بەڵام ئەگەر هەوڵەکان شکستیان هێنا، دوبارەکردنەوەی هەڵبژاردن دەکرێت یەکێک لە چارەسەرەکان بێت.
ههروهها وتیشی"ئەگەر گەیشتینە دۆخێکی داخراو و هیچ رێگەچارەیەکی دیکە نەما، بەڵێ [داوای دوبارەکردنەوەی هەڵبژاردن دەکەین]، چونکە دڵنیاین ئەنجامەکەی بەم شێوەیە نابێت."
ئەندامەکەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی پێشبینی کرد کە لە ئەگەری دوبارەکردنەوەی هەڵبژاردندا "پارتی ژمارەی کورسییەکانی زۆر لەوەی ئێستا زیاتر بکات" و پێیوابو کە نەوەی نوێش ناتوانێت هەمان ژمارەی کورسییەکانی ئێستای بەدەست بهێنێتەوە و وتی: "ئەو دەنگانە ناهێننەوە."
ئەحمەد کانی باسی لە رۆڵی سەرۆک مەسعود بارزانی لە پرسی پێکهێنانی حکومەتدا کرد و بهقسهی ئهو مهسعود بارزانی "هیچ رۆژێک وا رەفتاری نەکردوە کە تەنیا سەرۆکی پارتی بێت، بە تایبەتی لە بابەتە چارەنوسساز و نیشتمانییەکاندا."