پارتی پیرۆزبایی له‌ یه‌كێتی ده‌كات: جه‌خت له‌ ته‌بایی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان
  2026-05-31       318       

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندیی یه‌كێتییه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌و حزبه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت، جەخت له‌ تەبایی نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ چارەسەرکردنی ڕاست و دروستی کێشە و پرسە هەنوکەییە چارەنوسسازەکان.

ئاوێنه‌: مەکتەبی سیاسی پارتی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، به‌ بۆنه‌ی 51ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی ئه‌و حزبه‌ كردوه‌.

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌ په‌یامه‌كه‌یدا وتویه‌تی"لەم دەرفەتەدا، جارێکی دیکە جەخت دەکەینەوە له‌سەر هەماهەنگی و تەبایی نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی ڕاست و دروستی کێشەو پرسە هەنوکەییە چارەنوسسازەکان و پاراستنی دەستکەوتەکانمان و بەهێزکردنی دامەزراوەکان و داکۆکیکردن لە قەوارەی دەستوری و سیاسی هەرێمی کوردستان."

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

بەڕێز/ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

بە بۆنەی(51)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و کادیر و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی دەکەین و، هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.

لەم دەرفەتەدا، جارێکی دیکە جەخت دەکەینەوە سەر هەماهەنگی و تەبایی نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی ڕاست و دروستی کێشە و پرسە هەنوکەییە چارەنوسسازەکان و، پاراستنی دەستکەوتەکانمان و بەهێزکردنی دامەزراوەکان و داکۆکیکردن لە قەوارەی دەستوری و سیاسی هەرێمی کوردستان.

جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

31ی ئایاری 2026

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×